سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە مانگی ئابدا، لە کانتۆنی عەفرین ٦ ژن و ٦٢ هاووڵاتییان فڕاندوە و بە هاوکاریی ڕێکخراوەکانی ئیخوان ٤ بینای زیندانیان دروست کردوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا هاووڵاتییەک خەڵکی گوندی عەنقێلی سەر بە ناحیەی شییە سەر بە عەفرینی داگیرکراو کوژراوە.
جەختی لەوەکردوەتەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٦٢ هاووڵاتییان فڕاند، هەروەها ٦ ژنیش فڕێنداون و یەکێک لەو ژنانە لەلایەن چەتەکانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی و ٤٥٠ نەمامیان لەو کانتۆنەدا بڕییەوە بۆ ئەوەی بیسووتێن، هەروەها دەیان هەزار هێکتار زەوی و دارستانی کشتوکاڵییان سوتاندوە.