دەستەی دەستپێشخەریی گەلی باشوور دژی هێرشەکانی سەر شەنگال، سەردانی نوێنەرایەتی پادێ-یان کرد

دەستەی دەستپێشخەریی گەلی باشوور دژی هێرشەکانی سەر شەنگال، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدیی (پادێ)یان کرد لە شاری سلێمانی و هەڵوێستی خۆیان دژی ‌هێرشەکانی حکومەتەکەی کازمی بۆ سەر شەنگال خستەڕوو، ئاماژەیان بەوەشدا، کە ئامانج لە هێرشەکانی سەر شەنگال، لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەریی و تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی شەنگالە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستەی دەستپێشخەریی گەلی باشوور دژی هێرشەکانی سەر شەنگال، کە پێکدێن لە ژمارەیەک چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و کەسایەتیی سیاسیی، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیی-پادێیان لە شاری سلێمانی کرد.

دەستەکە لەلایەن مەروان شەنگالی، ئەندامی نوێنەرایەتیی سلێمانیی پادێ-وە پێشوازییان لێکرا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییشدا پەیامی پشتیوانیی بۆ بەرخۆدانی شەنگال پێشکەشکرا.

نەورۆز فازڵ، چالاکوانی سیاسیی بەیاننامەی دەستەی دەستپێشخەریی گەلی باشوور دژی هێرشەکانی سەر شەنگال خوێندەوە و تێیدا هاتووە: کۆکردنەوە و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی عێراق لە دەوروپشتی شارۆچکەی شەنگال، خواستێکی دەوڵەتی تورکیا و شەڕانگێزی پەدەکەیە، بەدرێژایی مێژوو پیلانی چەپەڵی ئیسلامی سیاسیی و هێزە فاشیزمەکان و میللیگەرا تووندڕەوە بەکرێگیراوەکانە، لە چوارچێوەی نکۆڵیکردن لە گەلی ئێزیدی بەردەوامە و درێژەی هەیە، ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هێرشی سەر شەنگال، ئەمەش نەخوازراوە و شەرمەزارو سەرکۆنە و ڕسوا دەکەین.

هەروەک هاتبوو: دەبوو پەدەکە شەڕی ناوچە داگیرکراوەکانی وەک زومار و خانەقین و دوز و کەروکوکی بکردایە، نەک هێز بێنێتە سەر شەنگال و ڕادەستی هێزە عێراقییەکانی بکاتەوە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان بەناوی خەڵکی ئازادیخوازی شاری سلێمانییەوە وتارێکی پێشکەشکرد و وێرای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانەی کرد کە لەلایەن سوپای عێراقەوە کراوەتە سەر شەنگال، وتی: هێرشەکانی سوپای عێراق کارێکی نامرۆڤانەیە و ئەو کەسانەی لەوێ بەرگری لە شەرەف و کەرامەتی کورد دەکەن، خەڵکی شەنگالن، بەپێی یاساش هێزی یەبەشە بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە چ یاسا و مافێک سوپای عێراق هێرش دەکاتە شەنگال و بە یەبەشە دەڵێن لە ناوچەکە بڕۆن؟ لەکاتێکدا ئەوان لە ماڵی خۆیانن و بەرگریی لە خاک و زێدەکەیان دەکەن؟.

لە درێژەی کۆنگرەکەدا تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان قسەیکرد و ئاماژەی بە خۆڕاگریی گەلی شەنگال بەگشتیی و ژنانی ئێزدیی بەتایبەتی دا و وتی: کچانی ئێزیدخان ئەمڕۆ لە دژی هەر هێرشێک خۆیان بە ڕێکخستن کردووە و چیتر ئەو کچانە نین، کە لەلایەن داعشەوە بڕفێنرێن و بکرێنە کەنیزەک، ئێمەش وەک ژن پشتیوانی ئەوانین لەو پێناوەدا لە تێکۆشاندا دەبین.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *