کوردستان وەک و ژینگەی یەکەمی ژیانی مرۆڤایەتی، بەداخەوە ڕووبەڕووی زۆرترین وێرانکاری و تاڵانی ژینگەیی بووەتەوە

لە کاتێکدا (١٦-٤) ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی ژینگە دیاریکراوە و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژینگەوە لەم ڕۆژەدا لێدوان دەدەن و زەنگی مەترسی داڕمانی ژینگەکەمان لێ دەدەن، بەڵام هەمدیسان ژینگەی جیهان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە هۆی سەرمایەداران و قازانج پەرستان لە لایەک و عەقڵیەتی دەسەڵاتدارێتی داگیرکار و شەڕخواز، زیاتر لە کارەسات و لەناوچوون نزیک دەبێتەوە.
ئێمە وەک ” دەستەی ژینگە ” لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جگە لەوەی ئەم ڕۆژە بەرز دەنرخێنین، هەروەها خاوەن ڕوئیاو فەلسەفەی پاراستنی ژینگەشین، کە وەک ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتیکدا دیاریکراوە. باوەڕمان وایە کە لە ئێستایەکدا کە ژینگەی جیهان لە مەترسی داڕمانی تەواوەتی نزیک بووەتەوە، تاکە ڕێگایەک کە لە توانایدا هەیە مرۆڤایەتی لەم مەترسییە بپارێزێت و ژینگەکەمان بگێڕێتەوە بۆ گەشی و پاکی و جوانی پێش سیستەمی هاری سەرمایەداری، جێبەجێکردنی ئەو فەلسەفە و سیستەمەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ جیهان پێشنیازی کردووە، کە یەکێک لە ڕەگەزە سەرەکییەکانی ژینگەپارێزییە.
کوردستان وەک و ژینگەی یەکەمی ژیانی مرۆڤایەتی، بەداخەوە ڕووبەڕووی زۆرترین وێرانکاری و تاڵانی ژینگەیی بووەتەوە کە گەیشتووە بە ئاستی جینۆساید. هەموو ئەمانەش لەلایەن دەوڵەتی قڕکەری تورکەوە ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی قڕکەری تورک لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەزاران تۆن بارووت و بۆمبی قەدەخەکراوی کیمیاوی بەسەر کوردستاندا باراندووە. دەیان شوێنەواری وێران و تاڵان کردووە. سەدان هەزار داری زەیتوون و بەڕووی بڕیوە و تاڵان کردووە، هەزارانیشی لەڕێگەی بۆمبەکانییەوە سووتاندووە. سەدان سەرچاوەی ئاوی کوێر کردووەتەوە. لە ڕێگەی بەنداوە زەبەلاحەکانییەوە هەڕەشەی گەورەی بۆسەر ئاوی پاکی خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە عێراق و سووریا دروست کردووە. هەموو ئەم وێرانکاری و جینۆسایدە ژینگەییانەش چالاکانە بەردەوامی پێدەدات. بەداخەوە وەک چۆن لەئاستی جینۆسایدی کولتووریمان بێدەنگە و هاوکاری دەوڵەتیش دەکات، بە هەمان شێوەش لەئاستی ئەم جینۆسایدە ژینگەییەی کە بەسەر وڵاتەکەمان دێت و پەیوەندیداری ژینگەی جیهانیشە بێدەنگ و بێ هەڵوێستە. ئەمەش ئەو ڕاستییەمان زیاتر بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا، پەیوەندیدار بە سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوە و نیو لیبراڵیزم، باسی لێوە دەکات. هەر بۆیە تەنیا چارەسەریش لە ئێستادا، ئەو چارەسەرییەیە کە ڕێبەر ئاپۆ هەر لە پارێزنامەکانیدا، پەیوەندیدار بە ژینگە و ژیانەوە بۆمان پێشنیاز دەکات.
لە کۆتاییدا هیوادارین ئیتر سنوورێک بۆ پێشێلکارییە ژینگەییەکان لە سەر ئاستی جیهان دابنرێت، هەروەها ڕێگا لەو جینۆسایدە ژینگەییەش بگیرێت کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان دەستی داوەتێ. بۆ ئەمەش زیاتر لە دەسەڵاتداران و دەوڵەتان چاوەڕوانیمان لە ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە و ئەو گەلانەیە کە ژینگە و ژیانێکی پاک و تەندروست و ئازاد دەخوازن.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی ژینگە
١٦ /٤ /٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *