???????????????????????????????

حکومەتی عێراق و هەرێم چاوەڕێن نەوتی هەرێم هەناردە بکەن  

هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق رایدەگەیەنن، کۆمپانیای سومۆ گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی، لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆ کردوە و بۆ هەناردەکردنی چاوەڕێی تورکیا ئەکەن.

باسم خزەیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆمپانیای “سۆمۆ” یەكەم گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی واژۆ كردووە؛ بڕیارە سێ گرێبەست لەچەند رۆژی داهاتوودا پێش دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ بكرێن، هەركاتێكیش لایەنی توركیی كاری پشكنین و چاككردنەوەی هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوت تەواو بكات، ئامادەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستە ئاساییانە دەبێت كە سۆمۆ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان واژۆی دەكات، وەزارەتی نەوت و توركیاش ئەو ئاستەنگانەیان لابردووە كە لەبەردەم رێككەوتنی بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق لە رێگەی بەندەری جەیهان هەبوون.

هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌و بارەیەوە ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە “دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواوبوون“.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیای سۆمۆ لەڕۆژی ١٠ی ئایار بەفەرمیی داوای لەلایەنی تورکیی کردوە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری (کەرکوک ـ جه‌یهان) دەستپێبکرێتەوە.

وەزارەتی سامەنە سروشتییەکان هێمای بۆ ئەوەشکردوە، ئێستا هەردوو “وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان‌و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەین.”

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …