گەنجێکی ئێزیدی لە ئدلب ڕزگارکرا

گەنجێکی ئیزیدی کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی شەنگال ڕفێندرابوو، لە ئدلب ڕزگارکرا و ڕادەستی ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جزێرێ کرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە لە ئدلب گەنجێکی ئێزیدییان بە ناوی ڕۆجین حەدید تەلال ڕزگار کرد. ماڵی ئێزیدییەکانی هەرێمی جزیرێ لە پەیجی فەرمی خۆیاندا ئەم هەواڵەیان بلاو کردەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ڕۆجین لەسالی ٢٠٠٧ لەدایک بووە، دوای ڕفاندنی لە لایەن داعشەوە، لە هەموو جیۆگرافیای سوریا سورێندراوەتەوە و دواجار لە ساڵی ٢٠١٩ براوەتە ئدلب.

ماڵی ئێزیدییەکانی هەڕێمی جزیرێ سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیان کرد و وتیان: “رۆجین ئێستا لە ماڵی ئیزدییەکانی هەرێمی جزیرێیە، ئیمە بە شێوازێکی فەرمیی رۆجین لە ڕێگەی ئەنجوومەنی شەنگالەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەین”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …