چالاکی کەسوکاری شەهیدان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو شەهیدانەی کە لە بۆسەیەکی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)لە خەلیفان شەهید بوون لە ٩٩ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شارۆچکەکانی گرزیرۆ و بروج و خانە سەری و گرێ شێرا لە هەرێمی کۆچەرەت باشەداری چالاکیەکەیان کرد.
مەها زۆرۆ بەناوی بەشداربوانی جالکیەکە وتەیەکی پێشکەشکرد وتی: ئێمە هاتووینەتە ژێر چادری شەرەفەوە بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکوانانی دەروازەی سنوری سێمالکا و ژبە بە خیانەتی پارتی دەگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگیان.
ئەو وتیشی “مێژووی پەدەکە پڕە لە خیانەت، لە شەهیدبوونی بێریتان، بۆ کۆمەڵکوژیی خەلیفان و بەشداری لە فاشیزمی دەوڵەتی تورک”.
زۆرۆ داوای لە دایکانی شەهیدانی باشوری کوردستان کرد کە پشتیوانی لە دایکانی ئەو شەهیدانە بکەن کە داوای تەرمی منداڵەکانیان دەکەنەوە.
کەسوکاری دوو گەریلای شەهید کە لەشەوی ٢٨ی ئابدا لە کەمینێکی هێزەکانی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید کراون، ماوەی ٩٩ ڕۆژە داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە و تا ئێستاش پەدەکە وەڵامیان ناداتەوە.
ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی شەهید تولهەڵدان ڕامان و سەردەم جودی کە سێ گەریلای دیکەشیان لەگەڵدا شەهیدبوون تا ئێستا تەرمەکانیان نازاندرێت لە کوێیە.
کەسوکاری ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان لە مانگرتندان و داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.