هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان، پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەربڕی.
شەیما عەدنان هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هەڵوێست و پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنە پارلمانییەکەی تورکیا دربڕی.
شەیما عەدنان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، وەکو ئەرکێکی ئەخلاقیی و ئینسانیی پشتگیریی پارتی چەپی سەوز ئەکەین، بێگومان سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز کەوتنی فاشیزم و کۆتایی داگیرکاریی تورکیایە.