کەجەکە: چواری نیسان وایکرد کورد بگاتە ریشە مێژوویەکانی

دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە، وێڕای پیرۆباییکردن بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داواشی لە هەموو کەس کرد، بە دەوری رێبەری گەلی کوردەوە کۆببنەوە و گوڕ بە تێکۆشان بدەن.

کەجەکە رایگەیاند کە گەلی کورد رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان وەک رۆژی لەدایکبوونی راستەقینەی خۆی دادەنێت، بە واتای نوێ پیرۆزی دەکەن.

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە: “٧٤ەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان بە ڕێز، خۆشەویستی و تاسەیەکی زۆرەوە پیرۆز دەکەین. رۆژی لەدایکبوونی ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ، ژنان، گەلەکەمان، دۆستانمان و هەر هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز بێت.

رۆژی ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی رێبەرایەتی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەی کوردە کە ناوەکەشی لەناوبرابوو. بۆ گەلی کورد مزگێنیدەری رۆژێکی لەدایکبوونی نوێیە. مزگێنی ئەوەیە کە سەرلەنوێ خۆی گەیاندە هەبوونی خۆی کە لە دەستیدابوو. مزگێنی ژنی ئازاد، مرۆڤی ئازاد و ژیانی ئازادە. بۆ کوردان سەرلەنوێ ئافراندنەوەی دەرفەتی نەورۆزە. گەلێک کە نەورۆزی خۆی ونکرد، سەرلەنوێ دەرفەتی نەورۆزی بەدەستهێنایەوە. بۆ گەلێکی کە رۆژی خۆی لەدەستدابوو، سەرلەنوێ بەدەستهێنانەوەی رۆژ و خۆرە. بۆ گەلێک کە بە چارەنووسی کۆمەڵکوژکردن سزادرابوو، بەدەستهێنانی بەخت و هەلی رزگاربوون لەو چارەنوسەیە. گەلی کورد و دۆستانی هەموو ساڵێک بە جۆش و ورەیەکی گەورەوە ٤ی نیسان پیرۆز دەکەن. وەک رۆژی لەدایکبوونی راستەقینەی خۆیانی دەبینن و بە واتای نوێوە پیرۆزی دەکەن.

رێبەر ئاپۆ کۆتایی بە بێ ڕێکخستنبوون هێنا

گەلی کورد تا بەرلە هاتنەئارا و دەرکەوتنی رێبەرایەتی گەورە، لەلایەن دوژمنەوە بە چارەنووسی لەناوچوون و کۆمەڵکوژی گەورە سزادرابوو. لە ژێر گوشاری قڕکردنی جەستەیی و کولتوریدابوو. سیاسەتێکی گەورەی نکۆڵی و لەناوبردنی بەسەر سەپێندربوو و تەنیا مافی ژیان لەناو سنوورە بایۆلۆژییەکانی بۆ بەفەرمی ناسرابوو. واتە کورد بە وڵات و کولتوری خۆیەوە ناوی لەسەر مێژوو سڕابووەوە. بە بێ پێشەنگ و بە بێ رێکخستن هێڵرابووەوە. راستی بێ رێکخستنبوون و بێ پێشەنگبوون بۆ کوردان بوار و زەمینەیەکی مەترسیداری کۆیلەیەتی بوو. رێبەر ئاپۆ کۆتایی بەو بێ رێکخستنبوونە هێنا کە کۆمەڵگای کورد لە گەلێکی خاوەن ناسنامە دوورخرابووەوە. لەبەر ئەوە جێگەی خۆی لە دڵی گەلی کورددا کردەوە. لە نێوان رێبەر ئاپۆ و گەلی کورددا پەیوەندی و پەیوەستبوونێکی زۆر بەهێز سازبوو. گەلی کورد بە وشیاری ئەوەی کە کۆمەڵگای ئازاد تەنیا بە کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراو دێتەئاراوە، بڕوای بەوەهێنا کەوتە سەر رێگەی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد. هەربۆیە بزوتنەوەی ئازادیی کورد داواکاری ژیانی ئازادی گەلەکەمان و پێداگری ئەوی هەتا کۆتایی بەرجستە کردەوە. لەبەر ئەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاشکرا بوو کە ئەو گەلەی بڕیاری لەسەر ژیانی ئازاد دابێت، هیچ هێزێکی کۆلۆنیالیستی پاکتاوکەر سەرباری چەکی گەورە و پێشکەوتوو ناتوانێت ژیانی کۆیلایەتی بەسەردا بسەپێنێت. لە راستی کۆمەڵگای بێرێکخستنکراو، بێ ناسنامە و کۆیلە، راستی گەلەکێکی ‘ کوردی ئازاد؛ سەپێندرا. ئەو هەڵوێستەی کوردانی ئازاد یەک لە بەرهەمە سەرەکیەکانی تێکۆشانی گەورەی رێبەر ئاپۆیە.

کورد بوو بە یەکێک لە بەنرخترین گەلانی جیهان

رۆژی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەردەمێکی نوێی کوردان دەستیپێکرد. وایکرد کە گەلی کورد بگاتە ریشە مێژووییەکانی و هۆشمەندی ئەو ناسنامەیەی کە لەدەستیداوە سەرلەنوێ بەدەستیبهێنێتەوە. بووە هۆی ئەوەی کە بە ناسنامەی خۆی و ئیرادەی شکۆمەندانەی خۆی چاوی بە ژیانێکی نوێدا بکاتەوە. گەلی کورد لەناو گەلانی جیهاندا بووە خاوەنی پێگەیەکی بەنرخ. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا بۆ کولتورێک کە قڕکرابوو، بۆ ئەو ژنانەی کۆیلەکران و ژینگەیەک کە ژەهراوی کرا سەرلەنوێ بووە ژیانەوە و لەدایکبوونەوە. ئەو رۆژی لەدایکبوونەوە بووە بەختێک بۆ ئەوەی کولتورەکان شکۆمەندانە سەرلەنوێ هەڵسنەوە سەرپێ، ژنی ئازاد جارێکی تر بە بەر تەختی خوداوەندیدا رێبکات و دایکە ژینگە سەر لەنوێ لەگەڵ مرۆڤایەتیدا یەکبگرێتەوە.

پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان کە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کوردستان دەستیان پێکراوە، بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوون. رێبەر ئاپۆ بەردەوام بە قوڵی هەستی بە پێویستی ژن بە ئازادی کرد و لەسەر ئەو بنەمایە ژنانی کردە خاوەنی ئیرادە و ئازادی. لەبەر ئەوەش ژنانی کورد رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆیان وەک رۆژی لەدایکبوونی خۆیان بینی، بە خۆشەویستیەک وپەیوەندییەکی بەهێزەوە پەیوەست بوون بە رێبەر ئاپۆوە. خواست و ئارەزووی ژنان بۆ ئازادی کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا نیشان دەدرێت و ئاستی بەرپرسیارێتی ئەو دڵخوازییە، وایکرد کە رۆژێکی بەم جۆرە ببێتە یەک لە رۆژە گرنگەکانی مێژووی تێکۆشانمان. رێبەر ئاپۆ وەک چۆن لە دایکبوو لە بەرمابەر ئەم جیهانە رەگەزپەرستەدا هەڵوێستی رادیکاڵی نیشاندا و رەتیکردەوە کە بەشداری لە ژیانی چەپەڵی ئەو جیهانە ببێت. سیستمی ژیان کە لەسەر ئەو جیهانەی رێبەر ئاپۆ تیایدا لەدایکبوو باڵادەست بوو، سیستمێکی بەو جۆرەیە کە هەبوونی خۆی لە رووی جەستەیی و رۆحیەوە لەسەر کۆیلەکردن دامەزرابوو. وەستانەوە بەرامبەر شێوەی ژیان بە باڵادەستی پیاو لەهەمان کاتدا وەستانەوەیە بەرامبەر بە کۆیلەکردنی بێبەزەییانەی ژنان. هەربۆیە دەبووە گەڕان بە دوای ژنی ئازاد، گەرآن بەدوای ژیانی ئازاد. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ وتی، شەڕی ئازادی ژن لە شەڕی نەتەوەیی زۆر گرنگترە. ژنان کە بەم جۆرە واتەیان بە ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بەخشی و لە سایەی ئەوەوە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان هەنگاو بە هەنگاو لە کوردستان بووە نەریتێک.

بەٍێک لەو نەریتە ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێک بە گیانی سەفەربەری دار بنێژرێت و خاک سەوز بکرێت. بەشی دیکەش رێپێوانی شکۆمەندانەی ئاماڕایە. بەڵام ئەو ئاستە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە. سەرباری قەدەغە و ئاستەنگیەکانیش رژێمی ئاکەپە- مەهەپەی قڕکەری کۆلۆنیالیست، ناتوانن کە رێپێوانی ئامارا لە بەرنامە و رۆژەڤی گەلی کورد بهێننە دەرەوە. گەلەکەمان لە رێپێوانی ئامارادا پێشتر دوو رۆڵەی شەهیدبوون . هاوڕێیان مەعسوم کارائۆغڵان و مستەفا داغ بوونە هێمای وەفاداری وڵاتپارێزی بە رێبەر ئاپۆوە، جارێکیتر بە رێزەوە یادیان دەکەیەنەوە.

گەلی کورد لەگەڵ دۆستانی خۆی لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا زۆر پەیامی راگەیاند. بەڵام گەورەترین و گرنگترین پەیامی گۆڕەپانەکانی نەورۆز هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بوو. وەک گەل و بزوتنەوە ئیتر ناتوانن بەرگەی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بگرن. لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە گۆشەگیر لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگرن، رێگە بۆ ئازادی جەستەیی ئەو بکەنەوە. لەبەر ئەوەی تا گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵنەگیرێت لە پرسی شەڕ و چارەسەریدا ناتوانرێت هەنگاوێک هەڵبگیرێت.

هەڵوێستی پێداگرانە و بەجۆش و خرشی گەلەکەمان و دۆستانمان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەریخست لە ناو پێرسپیکتیڤی رێپێوان بەرەو رۆژ بە شێوەی گەورەتر بەردەوام دەبێت. بە پێداگری و ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەر کردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ وەک بزوتنەوە ئێمە هەموو کات باشتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە گەل و دۆستان بە تایبەتیش ژنان و گەنجان دەکەین کە رێکخستن بە دەوری رێبەر ئاپۆ پەرەپێبدەن، چالاکی کاریگەرتر بکەن و گوڕ بە تێکۆشان بدەن”.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *