لە زیندانی پارتیدا “داغ و ئەر” ٥٧ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامن

لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، ئەمڕۆ ٥٧ رۆژە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، کە لەلان پارتییەوە لە هەولێر زیندانیی کراون، بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.

داغ و ئەر، لە زینداندا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان و ئەشکەنجە دانیان لەلایەن پارتییەوە، لە ۲۸ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی داواکەیان پەسەندکرا، دوای ١٤ڕۆژ دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت.

بۆ جاری دووەم داغ و ئەر، لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان لە زینداندا، لە ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢ەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد تا مردن، لە پاش نۆ ڕۆژ کە داواکارییەکەیان جێبەجێ کرا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ئێستا بۆ جاری سێیەم لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، ٥٧ڕۆژە مانیان لە خورادن گرتووە و هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستیانەوە نییە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …