رۆژنامەیەکی ئەمریکیی هۆشداریی داوە، کە شاری کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت لەمێژە کێشەی لەسەرە، گەڕانەوەی حیزبەکەی بارزانییش بۆ چەند مەبەستێکە و ڕەنگە ئەو شارە تووشی شەڕی ناوخۆ ببێت.
ڕۆژنامەی مۆنیتەری ئەمریکی لە راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە، “قەیرانەکە لەو کاتەوە دەستیپێکرد، کە لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق بارەگاکانی لە کەرکوک چۆڵ بکات و بیناکە بگەڕێنێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبکەی مەسعود بارزانیی لە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕیارە کە مەبەست لێی وەک ئاماژەیەکی نیەتپاکی حکومەتی عێراق بوو بەرامبەر بە پارتی دیموکرات، هەستیاری نەتەوەیی و ترسی لەو شارە دەوڵەمەند بە نەوت بەرزکردوەتەوە”
ئەو رۆژنامە ئەمریکییە راشیگەیاندوە “لە کاتێکدا کەرکوک بەرەو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەڕوات، بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو شارە توڕەیی گرووپەکانی دیکەی لێکەوتەوە.
ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، “گەڕانەوەی حیزبەکەی بارزانیی بۆ بارەگاکانی بۆ چەند مەبەستێک گرنگە، لەوانە ئاسانکاریی دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکان، خێرای کۆنتڕۆڵ کردن لە هەولێرەوە، هەروەها بەهرەمەندبوون لە دانیشتوانی کورد لە باکووری شارەکە”.
راشیگەیاندوە، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دوو ژووری لەو بینا ناکۆکەدا بۆ تەرخان کراوە کە پێشتر لێ بوون.
مۆنیتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنقەرە پارتی دیموکراتی کوردستان هاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ عەرەب و تورکمانە سوننەکاندا یەکبگرن و پارتیش ڕەنگە پاڵپشتی پارێزگارێکی تورکمان بکات نەک پارێزگارێک لە یەکێتیی.
وەرگێڕانی: تەڤگەر