سلێمانی: پارتی پێکەوە ژیانی عێراق سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

 

پارتی پێکەوە ژیانی عێراق دەربارەی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق، لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کۆ بوویەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤/٤/٢٠٢٢  وەفدی ئۆپۆزسیۆنی پارتی پێکەوەژیانی عێراق – حزب الوئام العراقی  کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە دڵسۆز شەفیق خەڵەف و پشتیوان حاجی مەحمود – ئەندامانی سکرتاریەتی گشتی، لە شاری سلێمانی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و لە لایەن هاوسەرۆکی تەڤگەری و ئازادیی محەمەد عەبدوڵا و هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەر کەمال عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەر روناک مەجید پێشوازییان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەی پارتی پێکەوەژیان، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی هاو هەڵوێست بوون لە سەر پرسە نیشتیمانییەکان بە تایبەتی هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.

هەروەها  جەختیان لەپەیوەندییەکانی هەر دوولاش کردەووە ئاماژەشیان بەوە کرد کە، زیاتر کار بکەن بۆ باشترکردنی ئەم دۆخەی هەیە.

 

س-ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *