پارلمانتارانی ئەوروپی داوادەکەن ئۆ پی سی دەبڵیو لێکۆڵینەوە لەهێرشە کیمیاییەکان بکات

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا داوایان لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) کرد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام بدات.

ئۆ پی سی دەبڵیو رێکخراوێکی نێونەتەوەییە و ناوەندەکەی لە شار لاهای هۆڵندایە، سەبارەت بە زانیاری و بەڵگەکان لەسەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک تائێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام نەداوە. هەر بۆیەش ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەکیان بۆ ئۆ پی سی دەبڵیو نارد.

پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی ئەوروپا رایانگەیاند، “پێویستە دەستبەجێ و بە خێرایی لێکۆڵینەوە لەو بانگەشانە بکرێت کە باس لەوەدەکەن دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە” و نامەکەشیان ئاراستەی ئۆ پی سی دەبڵیو کردووە.

پەرلەمانتارانی ئەوروپا دیمەنە تۆمارکراوەکانی دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لێکۆڵینەوەی رۆژنامەوانان لە باشووری کوردستان، لێکۆڵینەوەی رێکخراوی پزیشکانی سەربەخۆ بۆ ڕێگری لە شەڕی ئەتمی (ئای پی پی ئێن دەبڵیو) و دانپێدانانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و سوتێنەری چاویان لەگەڵ نامەکەدا پێشکەش بە ئۆ پی سی دەبڵیو کرد.

نامەکە بەم جۆرەیە:

 

وەک ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، بانگەشەی جیاجیا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەنجامنەدانی لێپرسینەوەیەکی سەربەخۆ بووەتە مایەی ترس و نیگەرانی گەورە لای ئێمە.

پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بە تایبەتی وەک ئەوەی لە ماڵپەڕەکەتاندا دانراوە، لەسەدا ٩٨ وڵاتانی جیهان –جگە لە ٤ وڵات- لە ژێر پاراستن و چوارچێوەی پەیماننامەکەدایە، کە ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە. بەڵام ئەزمونی کوردان دەریدەخات کە لەو چوارچێوە لەسەدا ٩٨ جیهانیەدا نین. پارێزگاریکردن لێیان بەوەوە بەستراوەتەوە کە دەبێت دەوڵەتێکیان هەبێت، بۆ ئەوەی لەسەر ناوی ئەوان و بە نوێنەرایەتی ئەوان قسە بکات. کورد خاوەن دەوڵەتێک نین کە داکارییەکی لەم جۆرە پێشکەش بکات.

مەرج و پێویستی داواکاری دەوڵەتێک ناوەرۆک و گیانی بنچینەیی ئەو پەیماننامەیە پێشێل دەکات، نکۆڵی لە گەردوونیبوون و جیهانیبوونی دەکات و هەوڵەکانی خوڵقاندنی جیهانێکی دابڕاو لە چەکی کیمیایی ئاستەنگ دەکات.

سوپای تورک خۆی قەبوڵی دەکات کە لە شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بەتایبەتی لە باکوری عێراق گازی سوتێنەری چاو بەکاردەهێنێت، ئەو گازە لە پەیماننامەکاندا قەدەغەکراوە. رۆژنامەوانان کە دوای بۆردومان و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ خەڵکی مەدەنی دانیشتووی ناوچەکە دیداریان سازکرد، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن نیشانەی بەرکەوتنی ئەو چەکانەیان لەسەرە، راپۆرتی مایەی نیگەرانیان بڵاوکردەوە. دیمەنی بەو جۆرە لەبەردەستان کە دەریدەخەن سەربازانی تورک سۆندە دەخەنە ناو ئەو تونێلانەی شەڕڤانانی پەکەکەیان تێدابوون. هەروەها دیمەنی ئەوە هەیە کە دوو گەریلای کورد ئازاری سەرەمەرگ دەچێژن.

ئەو دیمەنانەی ئاماژەی پێدرا سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک پرۆفیسۆر شەبنەم کۆرور فینجانجی قایل کرد، کە داوابکات بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت، بەڵام کاتێک ئەوەی خستەڕوو دەستگیرکرا وئەمەش دەریدەخات کە تورکیا هەندێک ترسی هەیە بۆیە بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بشارێتەوە. هەروەها بەڵگەی ئاستی دووەمیش هەن لەبارەی بارهەڵگری کیمیایی و ماسکی دژە گاز. کاتێک ئەو داتا و زانیارییانە کۆکرانەوە پزیشکانی سەربەخۆ بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبڵیو) بەپێی پێویستیان زانی کە داوای لێپرسینەوەیەکی سەربەخۆ بکەن. هەروەک بۆخۆشیان هەوڵیان دا کە کارێکی لێپرسینەوە بەرێوەببەن، بەڵام کاتێک ویستیان بچنە ناوچەکەوە لەگەڵ مەدەنیەکان کە بەرکەوتوون لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکەن، رێگرییان لێکرا.

ئەو زانیاریانەی ئێمە بەبیرمانهێناونەتەوە بۆ ئێوە زار ئاشنان، هەربۆیەش دەبێت بزانن کە پێویستی بە لێپرسینەوەیەکی سەربەخۆ مەیدانی بەپەلە هەیە. بە دڵنیاییەوە ئێمە ناتوانین پێشبینی و خەمڵاندن بۆ ئەنجامی لێپرسینەوەیەکی لەو چەشنە بکەین، بەڵام ئەگەر بیسەلمێنێت کە دەوڵەتی تورکیا بە راستی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ئەو کاتە ئەمە دەبێتە هەنگاوی یەکەمی گرنگ بۆ رزگاربوون لە چەکی کیمایی.

ئێمە وەک نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەوروپی بە ئەرکی خۆمانی دەبینین ئەم دۆخە مەترسیدارە دەستنیشان بکەین و بۆ لێکۆڵینەوەیەکی راست و دروست لەسەر بابەتەکە چیمان پێبکرێت دەیکەین“.

ئەو پەرلەمانتارانەی نامەکەیان واژۆ کردووە بەم جۆرەن:

ئەلفۆنسی فرانسوا (سەوزەکان/ EFA) ; شیدێر ئەندرێاس (S&D) ; ڤیلومسن نیکۆلاج (چەپ)

ئارێنا ماریا (S&D) ;

ئۆکن مارگرێت (سەوزەکان/ EFA) ، بیتاو بینێت (سەوزەکان/ EFA)

بیورک مالین (چەپ) بۆرجوا گێرت (ECR) ;

کارمێ دامین (سەوزەکان/EFA)، کاستاڵدۆ فابیۆ ماسیمۆ (NI) ; چایبی لەیلا (چەپ) ;

کۆمین ئای ئۆلیڤێرس ئەنتۆنی (NI) ; کۆرماند دەیڤد (سەوزەکان/ EFA); کۆرائۆ ئیگناسیۆ (سەوزەکان/ EFA)، داماتۆ رۆسا (سەوزەکان/ EFA) ، دێلبۆس- کرۆفیڵد گوێندۆلین (سەوزەکان/EFA) ;

دێللی کاریما (سەوزەکان/EFA) ;

دەمیرەل ئۆزلەم (چەپ) فراگکۆس ئیمانوێل (ECR) ; گریگۆرۆڤا مارکێتا (سەوزەکان/ EFA) ; گروفات کلاود سەوزەکان/ EFA، گوسماو خۆزێ (چەپ)

هیدە هانێس (S&D) ;

جادۆت یانیک (سەوزەکان/ EFA)

کانکۆ ئاسیتا (ECR) ;

لاروتورۆ پیێر (S&D) ; ماکمانوس کریس (چەپ) ; ماتیاس ماریسا (چەپ) ; میلچیەر کارێن (نوێکردنەوە) ;

میراندا ئانا (سەوز/EFA) ; پاپاداکیس دیمیتریس (S&D) ;

پێدێنسینی پیەر نیکۆلا(سەوزەکان/EFA) ;

پیتەر-هانسن کیرا ماری (سەوزەکان/ EFA)؛

پیساپیا جولیانۆ (S&D) ;

پۆنساتی کلارا (NI) ;

پیگدێمۆنت کارلۆس (NI) ;

ریبا ئای جینا دیانا (سەوزەکان/ EFA)، ریڤاسی میچڵ (سەوزەکان/ EFA)، رۆدرێگێز پالۆپ ئۆگینا (چەپ)

ڕۆس کارۆلین (گرینز/ئیفا) ; سانتۆس ئەلیزابێس (S&D)؛

ساتوری ماونیر (سەوزەکان/EFA) ;

سیدل گوێنسەر (S&D)

سینچیچ ئیڤان ڤیلیبۆر (NI) ;

سمیریجیلیۆ ماسیمیلیانو (S&D) ;

سۆلێ یۆردی (سەوزەکان/EFA) ;

توساینت ماریێ (سەوزەکان/EFA)، ئوربان کریسپۆ میگڵ (چەپ)، ڤیلانۆڤا رویز ئایدۆیا (چەپ)، زدانۆکا تاتجانا (NI).

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …