میت-پارتی و پیلانی لێدانی لە راگەیاندنی ئازاد

محەمەد کەریم

لەمڕۆدا هەموو هێزە هەژموونخوازەکان و سیستەمى جیهانى ڕاگەیاندن بۆ بە ڕۆژەف کردنى هەر بابەتێک یان ڕووداوێک بە کار دەهێنن، دەشتوانین ڕەهایانە ئەو بڕیارە بدەین ڕاگەیاندن چەکێکى هەرە کاریگەرە بۆ دروست کردنى دەمامکێکى ساختە و خستنەڕووى هەر بابەتێک کە ویستیانە بەو شێوەیە بە کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى و فریوی بدەن.

فریودانى کۆمەڵگەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، سیستەمە هەژموونخوازەکان ڕاگەیاندنى فریودەر و ڕووکەش دەکەن بەسەرچاوە بۆ کۆمەڵگە و لەوێشەوە چۆنیان بووێت ئاڕاستەى دەکەن، چاوى کۆمەڵگەش لەسەر کێشە ڕیشەییەکانى مرۆڤایەتى بە ئاڕاستەیەکى تر دەبن و سەرچاوەکانى لێ دەشارنەوە.

سیستەمە هەژموونخوازەکان ساڵانە ملیارەها دۆلار لەو پێناوەدا خەرج دەکات و سەرمایەیەکى گەورەش دەبەخشێت بۆ ئەوەى ڕاگەیاندن و بەرنامەکانى بخرێتە خزمەت کارە هەژموونخوازەکانى، لە کوردستان و بەتایبەت باشوورى کوردستانیش ڕەوشەکە بەو شێوەى لێ کراوە، چۆن ڕاگەیاندن مرۆڤێکى شکست خواردوو بکات بە فریادڕەس و مرۆڤێکى ئازایخواز بکات بە تاوانبار.

پەدەکە و بەتایبەت بنەماڵەى بارزانى لە چوارچێوەى دوو ئاڕاستەدا ئەرکدرار کراوە، لە لایەک کار بۆ سیستەمە هەژموونخوازەکان دەکات و لەو پێناوەشدا دەیەوێت ڕاگەیاندنەکان وەک جیهانى بناسرێن و لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەوە هەژموونى خۆى بسەپێنێت بە داگیرکردنى دۆخى گشتى، تا لەو رێگەیەوە کۆمەڵگەى باشوور و دواتریش پارچەکانى دیکە ئاڕاستە بکات، بۆ ئەوەش سیستەمە هەژموونخوازەکان کارەکەى بۆ ئاسان دەکەن و بەناوى خەڵاتى جیهانییەوە بانگهێشتى بەخشینەوەى خەڵات دەکرێن و وەک براند خەڵاتیان پێ دەبەخشن.

لە لایەکى دیکەوە ڕاگەیاندنى پەدەکە یان ڕوونتر ڕیاگەیاندنى بنەماڵەى بارزانى لە لایەن دەوڵەتى قوڵى تورکیاوە ئەرکدار کراون، تەنانەت لە ئەرکدارى تێپەڕیووە و هاوشێوەى پۆڵیسى دەوڵەتى کار بۆ پەخش کردنى پڕوپاگەنداکانى میت دەکات وەک دەزەگایەکى دەوڵەتى شاراوەى تورکیا.

لەو چوارچێوەیەدا، کاتێک دەبینین دەزگا ڕاگەیاندنەکانى بنەماڵەى بارزانى بابەتێک دەکەن ڕۆژەف، ئەوەى بە ئەگەرى زۆرەوە لە چەند ڕۆژى دواتردا ڕوو دەدەن، بۆیە ئەمە بێ پیلانگێڕى نیە، بەڵکو لە ژوورەکانى سیخوڕ و ژوورە هاوبەشەکانى میت – پەدەکە پێشتر ئامادەکارى بۆ دەکەن و دواتر کەناڵەکانیان پڕوپاگەندا دەستپێدەکەن.

لە وەها دۆخێکدا هاوبەشى میت – پەدەکە بەردەوامى بێت و پیلانگێڕییەکان بگاتە ئەنجام، پیلانى لێدان لە ڕاگەیاندنى ئازاد دەخەنە بەرنامەى کارەوە، بۆ ئەوەش هەوڵى لێدان لە ڕاگەیاندنى ئازاد و هەوڵى دەستبەسەر کردنى ئازادیخوازان و ڕاگەیاندنى ئازاد بە ئەنجام دەگیرێت، ئەم شێوازە پیلانگێڕییەش سەرچاوە و داڕێژەرى بۆ هەناوى دەوڵەتى قوڵ لە تورکیا دەگەڕێتەوە و تەیب ئەردوغان پەیڕەوى لێدەکات.

تەیب ئەردوغان لەبەر ئەوەى بانگەشە و پڕوپاگەندکانى ساختەیە و هیچ بڕوایەکى بە ئازادى گەلان نیە و ئیسلامى سیاسى وەک چەکێک لە دژى نەیارەکانى بە کاردەهێنێت، تا سەر ئێسقان دژى ئازادى و میدیاى ئازادە، بۆ ئەوەش کە ڕۆژنامەنووسێک سزا دەدەن و چەندین ساڵ لە زندان دەیهڵێتەوە، تەنانەت ئەوەش ئەردوغان تێر ناکات، بەڵکو چەندین کەیسیش لە دژى دەکاتەوە تا زۆرترین کات لە چوارچێوەى زندان بیهڵێتەوە.

لە باشوورى کوردستانیش هاوشێوەى دەسەڵاتخوازەکانى تورکیا، بنەماڵەى بارزانى و بەتایبەت مەسرور بارزانى چاو لە ئەدروغان دەکات و بێ کۆتا ڕقى لە ئازادى و میدیاى ئازادە، لە تیرۆر و تۆقاندنەوە بگرە، تا دەگاتە زندانی کردن بە تۆمەتى ناڕەوا، کەیسى گیراوانى بادینان نموونەیەکى زیندووە، پێش ئەوەى دادگایی بکرێن، وتى ڕۆژنامەنووسان سیخوڕن، پێش ئەوەش ئازاد بکرێن، سزاى دیکەى بەسەردا سەپاندن، ئامانجیش لێدان و کپ کردنى دەنگى ئازادیخوازان بوون لە ژێر هەژموونى دەسەڵاتدارێتی دا.

لە ئـێستادا مەسرور بارزانى هاوشێوەى دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان، کەوتووەتە سەنگەرەوە لە چاپەمەنى ئازاد، ئامانجێتى لە رێگەى گرتن و تۆقاندنەوە ئازادیخوازان لە چاپەمەنى ئازاد دوور بخاتەو و شکست بە میدیای ئازاد بهێنێت و مەیدانەکە بۆ ڕاگەیاندنەکانى سەر بە بنەماڵەکەى چۆڵ بکات و تا بتوانێت حەقیقەت و ڕاستیینەى ڕووداوەکان بشارێتەوە.

نوێترین نموونەش لەسەر دەسەڵاتخوازى و ئەقڵیەتى حکومدارى مەسرور بارزانى سەرەڕاى ئەو هەموو شکستە، بێسەرو شوێن کردنى سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسەکەمان (ڕۆژنیوز) لەلایەن پەدەکەوە، ماوەى ١٠ ڕۆژە هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نیە. لەسەرەتاوە ویستیان پرسەکە بشارنەوە و بێ ئاگایی خۆیان لە بارەى ڕفاندنى ئەو ڕۆژنامەنووسەوە نیشان بدەن، بەڵام هاودەنگى و بەدەنگەوە هاتنى ئازادیخوازان و میدیاى ئازاد و ئـاشکرا بوونى پرسە، ئەم جار پەدەکە کەوتە سیناریۆ دروست کردن و کارى چەواشەکارى بۆ سلێمان ئەحمەد. ئەمە ڕاستینەى حەقیقەتى سێ بارزانییەکەیە لە بەرامبەر میدیای ئـازاد.

 

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …