سەبری ئۆک: کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ۲۰ ساڵەی ئاکەپە هێنا

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کە/جە/کە ڕایگەیاند: دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردوەتە سەر گەلی کورد، بەڵام ئەوانیش دەزانن ئەستەمە گەر/یلا و گەلی کورد لەناوببەن، ئێمە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئاکەپە هێنا.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداریی لە “بەرنامەی تایبەتیی” ستێرک تیڤی دا کردو شیکاریی و هەڵسەنگاندنە سیاسییەکانی خۆی خستەڕو وتی: نزیکەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیریی و دابڕاندن لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەوە ڕاستییەکە و وەزیری دادی تورکیاش خۆی فریو دەدات و دەیەوێت هەموانیش فریو بدات، لەو بڕوایەدایە، کە دەتوانێت فریو بدات و درۆ بکات. هۆکارەکەی ئەوە نییە، کە زانیارییان لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نەبێت. باش دەزانن، کە گوشار و ئەوانەی گۆشار دەکەن هەر خۆیانن. گۆشەگیریی هەیە، هیچ مافی زیندانییەکی ئاسایی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوونی نییە. لە ڕاستییدا ئەوان و سی پی تی-یش پێکەوە لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و مرۆڤایەتیی و هێزە ڕێکخراوە سۆسیالیستییەکان، شۆڕشگێڕەکان شەو و ڕۆژ لەسەر پێن. لە ڕووەکانی سیاسیی، یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردنێکی لەو شێوەیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەیە. گەلی کوردیش تەحمولی نەماوە. کەسێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە، کە ڕێز لە هیچ بەها و پێوەرێکی مرۆڤایەتیی ناگرێت و شەو و ڕۆژ بە شێوەیەکی بەدەر لە هەموو ئەو پێوەرانە لە ئیمراڵی راگیراوە. بەپێی هەموو پێوەر و یاسایەک دروست نییە کە هێشتا رێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیریی دا بێت.

باسی لەوەشکرد: وەک دروشمێک، ئێمە هەمیشە باسی دەکەین، بێ سەرۆک ژیان نابێت، ئەوە تەنها قسەیەک نییە، لە مێژووی ئێمەدا ئەوە زۆر سەلمێنراوە. دەیان و سەدان هەڤاڵ ئاگریان لە جەستەیان بەرداوە. بە شێوەیەکی فیدایی هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە و گەلەکەمان هەموو شتێکی داوەتە پێش چاوی خۆی. ئەوە قۆناغ و پرۆسەیەکی زۆر گرنگە، بەڵام ئیدی گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی. با دەوڵەتی تورکیا ئەوە بزانێت، وەزیری دادی تورکیاش با ئەوە بزانێت. ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات، بزووتنەوەکەمان فریو بدات، ناتوانێت کەسانی خاوەن ویژدان، کە پابەندن بە پێوەری ڕاست و دروستی یاساییەوە، فریو بدات. ئێمە دەزانین ئەوان چی دەکەن.

هێمای بۆ ئەوەشکرد: مەزەندەی ئەوە دەکەین، کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، چ گوشار و زۆردارییەک هەیە و ناڕەزایبوونی تێکۆشانمان، بە هەموو شێوەیەک لە ڕووە سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانەوە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەڵوێستی ئێمەش لەو ئاستە ڕادیکاڵتر بێت، فرە لایەن بێت و هەمیشەیی بێت. بەڕاستیی بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت، ئێمە جارێکتر ئەوە دەسەلمێنین.

هەروەها چێکی بکە

ئیزیۆ مێنزیۆن پارێزەر و یاساناس: گۆشەگیریی ئیمرالی لە دەرەوەی مرۆڤایەتییە

پارێزەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئیزیۆ مێنزیۆن ڕایگەیاند گۆشەگیریەک کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆ-جا-لان دەکرێت …