لە سێڤەرەوە پێداچوومەوە تا مەزادخانەی خوێنەکەم لە لۆزان

ئیدریس سدیق

لە کوشتارگەکانی کەمال ئەتاتوررکەوە بۆ ئەردوغانی میراتگرەکەی !
بۆ ئەوانەی لە راستییەکانی مێژوو تێناگەن
( چیا تا بڵند بێت دۆندی زۆرتر تەمومژ دەیگرێتەوە )
بە مەراقێکی زۆرەوە ، تا ئێستا نەمان پرسی بۆچی بندەستی و ڤایرۆسی خیانەت بێکۆتایە ، وتراشە موسیبەتێك لە هەزار نەسیحەت باشترە ، بەڵام تێنەگەیشتین بۆچی ئەو هەرێمی مێزوپۆتامیایەی پڕ لە خێرو بێر و ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەیەکەوە ژیان ، بەرنەفرەتەی رق و قین و سڕینەوە و ژێر دەستەیی و ناپاکی ، شمشێرە سواوەوەکەی ماسکە ساختەکەی بەناو ئیسلام بۆتەوە ؟ بۆچی خیانەت بێکۆتایە ؟
تاکەی ئەو خاکە پیرۆزەی لانکەی شارستانێتی لەناو بێدەنگییەکی جەرگبڕ و ماتەمی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بە خوێن ئاو دەدرێت ؟
دەنگ ، حیلاندن ، ئەسپ ؛
تەکبیر ، ئەڵڵا ، ئەڵڵا ، ئەڵڵا ؛
دەنگ ، تەقینەوە ، هاوار ، قیژە ؛
ئاگر ، بڵێسە ، سووتان ؛
دەنگ ، شریخە ؛
شمشێر ، شەوق ، خوێن ؛
دڵۆپ ، دڵۆپ ؛
شمشێر ، دوودەم ؛
شمشێر ، بریسکانەوە ؛
پتر بۆ سەد ساڵ دەچێت ، شمشێرەکەی سوڵتان خوێنی لێدەچۆڕێ ، بۆ روحی بەرگری ، تێکۆشان ، مێرخاسی ، عەگیدی ، جوامێری ، ژەهر هەڵدەڕێژن ، رێبوارانی عیشق و ئازادی سەرنگووم دەکەن ، پەیتا پەیتا ، راماڵین ، توند و تیژی ، راگواستن ، سڕینەوە لە ژێر پێی ئەسپ سوارە کڵاو سوورە فاشیزمەکانی حەمیدییە ، گرەوی لەسەر دەکرێ …….. .
کەمال ئەتاتورکی خوێنڕێژ ، لە گەرمەی رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر یۆنانییەکان و نەیارەکانیدا ، لە ١١ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٢ دا ، سەرکەوتنەکانی روحی تورکیسیزمی لای میللەتەکەی جۆشدا ، قورئانێکی بەدەستەوە دەگرت و دەیوت : تورکەکان دەزانن ئەم کتێبە چییە ؟ دەیان وت : قورئانی پیرۆزە . ئەویش دەیوت : ئەگەر ئێوە لە گەڵمدا دەرنەچن بۆ شەڕ لە دژی یۆنان و نەیارەکان ، ئەم کتێبە لەسەر ئەرز نامینێ !
زۆربەی مێژوونووسان و لێکۆلەرەوە ، بە پیاوی کرێگرتەی ئەو وڵاتە ئەوروپیانە دادەنێن کە پیلانیان بۆ لەناو بردنی دەوڵەتی عوسمانی داڕشتبوو ، بۆیەش زوو ئەستێرەکەی گەشایەوە وەك فەرماندەیەکی سەربازی سەرکەوتوو ، وەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان ، کەسایەتییە داستانییەکەی دروستکرد لە بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ ، لە ( ANA YASA ) نکووڵی لە کورد کرا ، رەوشێکی تۆقێنەر و بەرنامەیەکی ترسناك داڕێژرا ، بڕیاری لە سێدارەدانی هەریەك لە حەسەن خەیری ، برنجی زادە ، لوتفی بەگزادە و خالید پاشا درا ، بە زەبری ئاگر و ئاسن کۆتایی بە شۆڕشەکانی شێخ سەعیدی پیران ، دێرسیم ، ئاگری و ….. هێنا .
گیاش لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە ، ئەتاتورك وەجاغی رۆنە ، ئەمڕۆ ئەردوغانی فاشیست ، خەلیفەی ئیخوانییەکان و دروستکەری داعش ، فرمێسك بۆ غەززەییەکان دەڕێژی و باس لە ئازادکردنی قودس دەکات ؛ دوژمنی سەرسەختی کوردە بە بیرۆکەی دڵۆپێ نەوت لە خوێن گرانترە و بەرژەوەندیش لە ئاین لە پێشترە ، ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان بەردەوامن ، لە ساڵی ١٩٨٣ وە بە بەردەوامی ، لە چنگی پڵینگ ، چنگی هەڵۆ و چنگی قفڵ کە نوێتریانە بۆسەر گردی کارگەر ، کوڕەژارۆ ، ئەشکەوتی برینداران ، ئەترووش ، چیای رەش ، وەرخەلێ ، ئاڤاشین و زاپ ، لە بۆردومانی چڕی فڕۆکە و تۆپ هاوێژەکان .
فاشیزمی تورکی لەسەر دژە کورد سیاسەت دەکات و گرەوی لە سەردەکات ، بەڵام ئیڕادەی گەل هەرگیز تێکناشکێنرێت ، هێڕشە یەك لە دوا یەکەکان تێکدەشکێنرێت و بەر زەبری کوشندە دەکەوێت ( بەخێربێن بۆ دۆزەخ ، بە پێی خۆتان دێن ، بەڵام بەبێ روح دەتاننێرینەوە ) .
کورد پتر لە سێ چارەکە سەدەیە ، باجی سەقەتی بەناو سیاسییەکانی دەدات ، کوردیان خستۆتە چەندین یاری مەترسیدار ، خیانەت وەك خانەیەکی شێرپەنجە ، جەستەی کوردی داڕووخاندووە ، لە سەردەمی شاوە وەك بەکریگیراوێکی هەواڵگری ساواك ، دواتر بۆ ئیتیلاعات ، لە دوای راپەڕینیش ، گواستنەوەی سەنگەر بۆ تورکیای داگیرکەر ، هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ ، راوەدوونانی وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان ، لێدانێ خەندەق ، داخستنی سیمێلکا ، ئابلۆقەی سەر کەمپی شەهید رۆستەم جودی ( مەخمور ) ، بڕیاری تاکلایەنەی مەترسیدار ، وەستانەوە دژی هەنگاوەکانی یەکێتی نەتەوەیی و مێژوویەك تژی لە خیانەت ، وەك دەڵێن چیا بەرە ژانی هات ، مشك لە دایك بوو !
ئەمجارەیان بۆ لەسەر دەروازەی باشوور نەنووسرێ ( ئەگەر دەتەوێ بەختەوەر بیت ، ببە بەتورك ) ؟
سوود لە هەندێ سەرچاوەی مێژوویی وەرگیراوە

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *