قڕکردنی ئیکۆلۆژیی بەردەوامە

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەڵێت: “دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک قڕکردنی ئیکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات.”

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شۆڕشی 19ی تەمووزدا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا شۆڕشێک ڕوویدا و وتی: “شۆڕش لە ژیانی کۆمەڵایەتییدا گۆڕانکاریی جددیی دروستکرد. لە شێوازی ژیانی مرۆڤەکانەوە تا پەیوەندیی بنەماڵەیی، پەیوەندیی لەگەڵ سروشت و ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤایەتیی، شۆڕش دەستی پێکرد، بۆیە دەبێت شۆڕشی ١٩ی تەمموز تەنها بە شۆڕشێکی سیاسیی سەیری نەکەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا هەوڵدرا ئیکۆلۆژی پێش بکەوێت. شەڕ بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە هەنگاوەکان لەو بوارەوە بە خێرایی نەچێتە پێش. کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کارەکانی خۆی لەگەڵ شارەوانییەکان بەڕێوە دەبات. لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتیی، کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی دامەزراوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ کارەکانی بەڕێوە دەبات. کۆمیتەکە زیاتر پشت بە پاراستنی ئەو کارانە بەستووە کە تا ئێستا لەلایەن ئیکۆلۆژییەوە ئەنجامدراون. بۆیە لە ڕووی پارادایمەوە کەم بووە.

جەختی لەوەکردەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپیی زیانی گەورەی بە سروشت گەیاند. کارەکانی دەستنیشانکردنی ئەم زیانانە و چاککردنەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا دەستیپێکرد. گرنگ بوو لە پێناسەی ئیکۆلۆژیا لە کۆمەڵگادا تێبگەین و هۆشیارییەکی نوێ دروست بکەین.

ئیبراهیم ئەسەد ڕایگەیاند کە وەک کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی هەندێک پلانمان خستووتە بەرنامەی کارەوە و لەسەر بنەمای ئەنجومەنی ئیکۆلۆژیی و ئەکادیمیای ئیکۆلۆژیی بەردەوام بوون. ئیبراهیم ئەسەد وتی: “کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی و ئەکادیمیای ئیکۆلۆژیی چالاکن، تێکۆشانمان بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژیی بەڕێوەدەچێت.”

یەکێک لەو ئەرکانەی کە لە بەرنامەی کارەکانمان دانابوو، ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئیکۆلۆژیی بوو کە لە نێوان ٢٦-٢٧ی نیسان ئەنجامدرا و زۆرێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەکادیمیستەکانی وڵاتانی دەرەوە بەشداریان کرد. لە کۆنفرانسەکەدا کارەکانی ئێستا و ئەو کارانەی کە دەبێ ئەنجام بدرێن هەڵسەنگێندران و پلانی پێویستی بو دانران.”

ئیبراهیم ئەسەد ئاماژەی بە هێرش داگیرکارییەکانی دەوڵەت تورکیا بۆ سەر کۆمەڵگە و ئیکۆلۆژیی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، “دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قڕکاریی ئیکۆلۆژیی و کۆمەڵایەتیی ئەنجام دەدات. هەم دەوڵەتی تورک و هەم حکومەتی سوریا هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن سەر ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی، ئەم هێرشانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئەنجام دەدرێن، ئەم هێرشانە لەلایکەوە بۆتە هۆی لەناوبردنی ژینگە بۆ ئێمەش زۆر گرنگە لە هەموو لایەکەوە سروشت بپارێزین.

لە لایەکی ترەوە لە بەرامبەر مەترسیی ڕژاندنی گازی سیانوور لە ناو ڕووباری فورات کە دوای تەقینەوەکەی تورکیا بوو بە مەترسییەکی گەورە، ڕۆژانە تاقیکردنەوە و شیکاریی ئەنجام دەدەین و دژی وشکەساڵی درێژە بە کارەکانمان دەدەین. بڕیارێکی دیکە ئەوەیە کە هەموو ساڵێک کۆنفرانسی ئیکۆلۆژیی لەسەر ئاستی جیهان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت. لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاری دروستکردنی پلاتفۆرمی ئیکۆلۆژیی درا”

ئیبراهیم ئەسەد لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دروستکردنی هۆشیاریی ئیکۆلۆژیی لە کۆمەڵگادا، لە بارودۆخی ئێستادا چەمکی پاککردنەوە و پاراستنی شارەکانمان لە بەرنامەی کاردایە. ئەم چەمکە دەبێت لە کۆمەڵگادا، بنەمای ستراتیژیی درێژخایەنە، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی زانست و کولتوری ئیکۆلۆژیی لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامین لە کار و چالاکییەکانمان، ئامانج پاراستنی ژینگە و هەرێمەکانمانە، لە بەرامبەر دژایەتی ئیکۆلۆژیی، بۆ بنیاتنانەوە و پاراستنی لایەنی یاسایی ئیکۆلۆژیی بەردەوامین لە هەوڵەکانمان لە رێگەی دامەزراوە یاساییەکان لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ستانداردە ئیکۆلۆژییەکان. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ دروستکردنی بەرپرسیارێتی و هەستیاریی کۆمەڵایەتیی بەردەوامین کار و چالاکییەکانمان.”

هەروەها چێکی بکە

سەید خالید: ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتە ئاراوە

سەید خالید مستەفا هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان …