لەماوەی دوورۆژدا لە دەڤەری راپەرین نارەزایەتی لە دژی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە چالاکیەکان بە دانانێ چادر و پێشانگایە بۆ وێنەی ئەو ١٧ گەریلا شەھیدانە بەچەکی کیمیایی شەھید بوون لە ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ ـ لە چالایەکەدا چەندین لیدوان لەلایەن چالاکوانان و کۆمیتەی دەست پێشخەری دەڤەری راپەرین پێش کەشکران. گردبوونەوەیەکی جەماوەری و دوورشمی بژی بەرخۆدانی گەریلا ـ فاشست ئەردۆغان ـ
بەردەوام بوو تا ئێوارە
ئەمەش دەقی بەیاننامەکە
بۆرای گشتی ـ ـ ـ
بۆ گەلی وڵات پارێزی کوردستان
ـ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی
رێکخراوە کانی مافی مرۆڤ
ئەمینیستی نێونەتەوەیی
ـ رێکخەاوە تایبەتمەندەکانی دژ بەچەکی کۆکوژ وقەدەغەکراو ـ
ــــــ ــــــ ـــــ
راستیەکی حاشاھەڵنەگرە گەلی کورد خاوەن دۆزێکی رەوایە و مێژوویەکە بۆ بەدەستھێنانی ناسنامەو مافە گەردونی ودان پێدانراوەکان لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرە رەگەزپەرست و شۆڤینستەکانی ناوچەکە لەشەرێکی نابەرامبەردایە، سەدەیەک زیاترە شەرێکی نارەوای بەسەردا سەپاوە ـ مێژوو گەواھیدەری درندەیی ئەو کۆمەڵکوژیانەیە کەبەسەریداھاتووە، دۆڵی زیلان و دێرسێم لەباکور ی کوردستان، ھەڵەبجەو ئەنفال لەباشور و کۆمەڵکوژی و داگیرکاریەکان لە رۆژئاواو رۆژەڵات ئەوراستیەدەسەلمێنن،
لەئێستاداشدا دەوڵەتی فاشستی تورک بەپێشەنگایەتی ئەردۆغان وباخچەلی بەدراندانەترین شێوە شەری سرینەوەو لەناوبردنی گەلی کورد دەکات دەست لەھیچ ئامراز وشتێک ناپارێزێت ھاوڵاتیانی مەدەنی بەفرۆکی f16 ئەمریکی و چەکی ناتۆ بۆمباران دەکات ژینگەی کوردستان دەسوتێنێت بەئاشکرا تیرۆری ئاشیخوازان دەکات لەمەیدانی جەنگیشدا لەبەرامبەر ھێزی گەریلای ئازادی کوردستاندا چەندین جار چەکی قەدەغەکراوی بەکار ھێناوە و دەیان شۆرشگێری شەھید کردووە ـ ئەوەتا تەنھا لەمانگی ٩ و ١٠ ی ٢٠٢٢ دا دوای بێئەنجام بونی لەھێرشە بەربڵاوەکەی بۆ سەر سەنگەرەکانی گەریلا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا و چیای جودی وشوێنەکانی تر دەیان جار چەکی کیمیایی وفسفۆری بەکارھێناوە بەوھۆیەوە پۆلێک لەبژاردەترین گەریلای کورو کچی شۆرشگێر وپارێزەری کوردستانی شەھید کردووە،
هەڵبەت ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ئەم دەوڵەتە لەشەڕی تەقلیدی لەبەرانبەر شەڕڤانان و یەکینەکانی گەریللا توشی شکست و ریسوایی بۆتەوە. هەر ڕۆژ جەنەڕاڵ و فەرماندارەکانیان دەگۆڕن ، وراستی شەر لەرای گشتی دەشارنەوە ،
ئێستا بەبەلگەو دیکۆمێنتی سەلمێنراوە بەکارھێنانی چەکی قەدەغەکراو چەکی فسفۆری وکیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە بەرۆژی روناک لەدژی گەریلای ئازادی کورد بەکاردەھێنرێت و کۆمەڵکوژی پێ ئەنجام ئەدرێت ، بەڵام ئەوەی جێی داخە جیھان چاو گوێی لەئاست ئەو درندەییە داخستووە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کۆمەڵکوژی سەرکوردان لەئاستی سیاسەتی جیھانی ئەرێ کراوە و ئە بئ ھەڵوێستی و بێدەنگیە ئەوەندەی تر دەستی دەوڵەتی فاشستی تورکیای واڵاکردووە ـ
لێرەوە بانگەوازی لەتەواوی کۆمەڵ گای مرۆڤایەتی دەکەین چیتر بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر بن پێکردنی بەھاکانی مرۆڤایەتی و پێوانەکانی نێودەوڵەتی کەلەلایەن فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت ـ
داوا لە تەواوی مرۆڤایەتی
بەویژدان دەکەین بۆ ئەوەی چیتر نەبنە بەشێک لەو تاونانەی فاشیزمی دەوڵەتی Akp MAP لە پێناو پێوانە کانی مرۆڤایەتی و یاساکانی شەر بێدەنگی بشکێنن و بێنە وەڵام ، ئەگەر ناتوانن شەڕ بوەستێنن، کارێک بکەن شەڕ بە بەپێی یاسا وهاوسەنگی و پێوانە نێودوڵەتیەکان بەڕێوەبچێت و ئەو چەکانەی خۆتان دروستان کرد و خۆتان داوتانە بە تورکیا و خۆتان قەدەغەتانکرد، ئێستاش مەهێڵن لە دژی گەلێکی خاوەن ماف بەکاربهێنرێت.
لێرەوە ئەو بێھەڵوێستی و رێگریانە ی دەسەڵاتدارانی باشور لەتیمەپشکنەرەکان ریسوا شەرمەزار دەکەین ـ
داوادەکەین دەوڵەتی تورک و سوپاکەی وەک تاوانکاری جەنگ بناسێنن بۆ ئەوەی نەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانە کەدژ بە مرۆڤایەتی و ھەموو رێساو یاسایەکی سەرزەمینی و ئاسمانیە
دەست پێشخەری گەل لەدەڤەری راپەرین
٢٠٢٢/١٠/٢٠