هەواڵێک لەسەر گۆرەکەی ئەحمەد کایا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا له‌لایه‌ن فاشیسته‌ توركه‌كانه‌وه‌ هێرشکرایە سەر گۆڕی ئەحمەد کایا هونەرمەندی کورد و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسرا “تورکیا”.
ئەو هێرشە دوای ئەوە زانراوە کە رۆژی شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021 لە پاریس چەند کەسێک سەردانی گۆڕی ئەحمەد کایایان کردووە
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی دوای هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، گۆڕەکەی ئەحمەد کایا زیانی بەرکەوتووە و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوە “تورکیا”
ئەو هێرشە لە کاتێکدایە رۆژی 16ی تشرینی دووەمی 2021 بیستویەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەیە
ئەحمەد کایا هونەرمەندی ناوداری کورد لە شەوە ئاهەنگێکدا لە شوباتی 1999 کاتێک خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی ساڵی پێبەخشرا، رایگەیاند لە ئەلبوومی داھاتوویدا گۆرانییەك بە زمانی کوردی دەچڕێ، ئەمەش ژیانی کایای بە تەواوەتی گۆڕی
دادگای تورکیا لە 30ی نیسانی هەمان ساڵ بە تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان داوای 10 ساڵ بەندکردنی ئەحمەد کایای کرد.
بەهۆی گوشارەکانەوە، ئەحمەد کایا تورکیای جێهێشت و لە 16ی تشرینی دووەمی 2000 لە پاریس کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس بەخاکسپێردرا.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *