“هاوپەیمانیی دز و بکوژەکان!” بناسە

ئەندامی بەرێوەبەریی پە/کە/کە رایگەیاند، کردەوەکانی ئاکەپە هیچ پەیوەندییەکیان بە مرۆڤایەتیی و ئیسلام و یاساوە نییە و مسوڵمانی راستەقینە هەستی مرۆڤانەیان هەیە، جەختیکردەوە، ئەو هاوپەیمانێتییەی ئاکەپە سەردەستەیەتی هاوپەیمانیی دز و بکوژەکانە و ئەردۆغان لە ئامەد راستییەکەی هەڵگێڕایەوە و درۆی کرد.

موراد قەرە/یلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پە/کە/کە رایگەیاند، لەم کاتەدا کارکردن لەپێناو ئاکەپە-مەهەپە و دەنگدان بە ئاکەپە-مەهەپە وەک ئەوە وایە مرۆڤ سوکایەتیی بە خۆی بکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم کاتەدا بەتایبەتیی دایکان دەستیان بخەنە سەر ویژدانیان و دەنگ بدەن. وتیشی”بەڵێ دەبێت هەموو کەس دەنگ بە خۆی بدات”.

 ئەوەشی خستەڕوو کە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، لایەنە دیموکراتیکەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی کوردستانیی و تورکیایی دەبێت هەوڵ بدەن و تێبکۆشن و رایگەیاند “مرۆڤەکانمان هەستیارن؛ دەبێت مرۆڤ ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند سەردانیان بکات. بەتایبەتی دەبێت سەردانی ئەو مرۆڤانە بکرێت کە تا ئێستا دەنگیان بە ئاکەپە داوە، مسوڵمانی راستەقینە هەستی مرۆڤانەیان هەیە. دەبێت مرۆڤ چایەکیان لەلا بخواتەوە”.

قەرە/یلان لەبارەی قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ەو دواو وتی : تەیب ئەردۆغان بەر لە چەند رۆژ چووە ئامەد، تەواوی ئەوەی لە ئامەد وتی، درۆبوو. بەر لە هەموو شتێک ئەوان شەڕیان هەڵگیرساند، ئێمە هێشتاش لە سەر هێڵی لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچەین، هەرگیز ئەوەمان تێکنەدا، ئەوان ویستیان لەسەر خوێنی کوردان دەسەڵاتداریی خۆیان درێژەپێبدەن، لەبەر ئەوە مێزەکەیان قڵپکردەوە و هێرشیان کردە سەرمان، بەڵام ئەردۆغان لە ئامەد راستییەکەی هەڵگێڕایەوە و درۆی کرد، ئەوان ویستیان پاکتاومان بکەن و لەناومان ببەن، نەیاندەویست لەگەڵ کوردان رێبکەون و ئێمە قبوڵ بکەن، نەیاندەویست ناسنامەی گەلی کورد قبوڵ بکەن و هەڵیانکوتایە سەر ئێمە، ئێمەش بەرامبەر بەوە خۆڕاگریمان کرد. بەرخودانی ئێمە، شکۆ و سەربەرزیی ئێمە و مرۆڤایەتیەتی ئێمەیە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *