یه‌كێتیی ئه‌وروپا لەبارەی‌ بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تەوە هاتە دەنگ

یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی”ئێكس” بڵاویكردوەته‌وه‌، رایگەیاندوە: یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌داخه‌وه‌یه‌ بۆ زەرەر و زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌ت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یه‌كێتیی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانییكردن، له‌ یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ گرنگ تریین و لە پشتریین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بووه‌ و  بە بەردەوامیی بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٩/١٨ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌تی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەک پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری هەرێمی كوردستان (CTG) شه‌هید و برینداربوون.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …