خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرایە دایە ئەستی و جیهان تەها

بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان، بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە، تیایدا کەسایەتیی سیاسیی و چاکوانانی مەدەنیی و هاووڵاتییان  وهاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر بەشداریی مەراسیمەکە بوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەسەرپەرشتیی رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رژاک) لە شاری سلێمانیی – هۆڵی خاک مەراسیمی ١١ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس بەڕێوەچوو و لە مەراسیمەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی ئامادەی مەراسیمەکە بوون و خەڵاتی شەهید ساکینە بە دوو ژن بەخشرا.

شەیما نەبیل وتاری (رژاک) خوێندەوەو تایدا هاتبوو: لە کەسایەتی ئەو ژنە تێکۆشەرانەدا هەموو گیان فیداییانی ئازادیی بە بیر دەهێنینەوە، تێکۆشانی ئازادیی ژنان و مرۆڤایەتیی تا دەڕوات بە گوڕتر دەبێت، ساکینە و هەڤاڵانی ئەو ژنە ئازاد و شۆڕشگێڕانەن کە هەرگیز لە ژیان بێزار و ماندوو نەبوون، خۆڕاگریی هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵانی لە زیندانیش نموونەی هەرە زیندووی تێکۆشان بوون بۆ ئازادی، خۆڕاگری ژنانی زیندان لە ئێستادا مانگرتنی برسی بوونیان ڕاگەیاندووە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ئەوەشێ خستەڕوو، داوا لە هەموو ژنانی ناو حیزب و لایەن و ڕێکخراوەکان و ژنانی سەربەخۆ دەکەین، کە هەموو پێکەوە هەوڵی جددی بدەین بۆ چارەسەریی پرسی ژن، ڕۆڵمان هەبێت لە چارەسەریی پرس و بەدەست هێنانی مافی گەلی کورد و خاوەن هەڵوێست بین لە بەرامبەر ئەو دەست درێژی و بۆردوومانانەی کە دەکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

سارا ڕەزا – ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندەوە، رایگەیاند، سیاسەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا کە لەسەر بنەمای نکۆڵی کردن لە ناسنامەی ژن و گەلان دامەزراوە، هێزی خۆی لە قووڵ کردنەوەی ڕەگەزگەرایی و نەتەوە پەرەستیدا دەبینێتەوە، ئەمەش سروشتی دەوڵەتی تورکیایە، بۆ ئەم مەبەستەش دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی گورزی کاریگەر بوەشێنێت، هەمیشە پێشەنگەکانی تێکۆشانەکەمان دەکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە باکوور و باشووری وڵات، ژنان بەبێ ئەوەی کۆڵ بدەن بەرامبەر زهنییەتی پیاوسالاری دەسەڵاتخواز لە ناو تێکۆشاندا بەردەوامن، لێرەوە دەبێت گەلی ئێمە بە تایبەتی ژنانی باشووری کوردستان تێکۆشان بە گوڕ و تینێکی نوێوە بەردەوام بکەن بۆ تێکشکاندنی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی و ئازادیی ژن و ئازادیی گەلەکەمان، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، لەسەر ڕێگای ساکینەکان و زیلانەکان و بێریتانەکان بەردەوامدەبین.

هەروەها پاشان خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرا بە هەریەک لە دایە ئەستی، کە بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە بناری قەندیل شەهید بوو، مامۆستا جیهان، کە بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانی هێنرا، پاشان کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر ژیاننامە و تێکۆشانی ئەو سێ ژنە شەهیدە پێشکەشی ئامادەبوان کرا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …