ئەندامێکی هەدەپە لە دهۆک تیرۆرکرا

نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێم لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکیان ڕاگەیاند: دڵنیاین هێرشە چەکدارییەکەی میتی تورک بەبڕیاری ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامدراوە، وتیشی، بە هاوکاریی هەندێک هێزی هەرێمیی هێرشەکان بۆسەر سیاسەتمەدارانیان زیادی کردوە.

ئەمرۆ سێشەممە ١٨/٤/٢٠٢٣ نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتیی گەلانHDP)) لە هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتمەدارانی پارتەکەیان بەهۆی فشارەکانی ئاکەپە و مەهەپە باکوری کوردستانیان بە ناچاریی جێهێشتووە و هاتوونەتە باشووری کوردستان، بەڵام میتی تورک بە هاوکاریی هەندێک هێزی هەرێمیی هێرشەکانی بۆسەر سیاسەتمەدارانیان زیادی کردوە.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا ئەوەخرایەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هێرشەکان بەتایبەت چڕبوونەتەوە لەسەر ئەندامەکانیان لە شاری سلێمانی، بۆ ئەوەش هەریەک لە( یاسین بلوت، زەکی چەلەبی، ناگاهان و مامۆستا شەماڵ) شەهیدکراون.

وتیشی: هەتائێستا بکوژانی حسێن تورەلی دەستگیر نەکراون کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە سەر کاری خۆی بە حەوت گولە لەلایەن میتی تورکی شەهیدکرا، کە پێشتر حسێن تورەلی لە هێرشێکى چەکدارییدا بریندار کرابوو.

جەختیشکردەوە، هێرشەکانی میتی تورک بۆ هەڕەشەکردن و لەناوبردنی کەسە سیاسیەکانی باکوری کوردستانە کە لەباشوری کوردستان نیشتەجێن، ئەو کەسەی ئەندامەکەی هەدەپەی شەهیدکردوە سەر بە ئاکەپە-مەهەپە یە.

لە کۆنفراسە رۆژنامەنوسییەکەدا هەدەپە، شەهیدکردنى ئەندامەکەیانی لە دهۆک شەمەزارکرد، داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانى پارێزگاکە کرد بکوژی ئەو ڕووداوە بدۆزنەوەو دۆسێیەکە بەلاڕێدا نەبەن.

شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵ لە شاری دهۆک وڵاتپارێز حسێن تورەلی بە حەوت گولە شەهیدکرا، لەکاتێکدا کە پۆلیسی دهۆک لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاند ناسنامەى ئەو کەسە لەلایەن ناسراوە، بەڵام تائێستا ناتوانراوە هێرشبەرەکە دەستگیربکرێت.

حسێن تورەلی خاوەنی خواردنگەی ‘ئاسڵی بۆرەک’ە لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک بوو، مانگی ئایاری ساڵی رابردووش هێرشی چەکداری کرابووەسەر تورەلی.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *