لەم ساڵدا لە شوێنی کارەکانیان، ٢٠ کرێکار گیانیان لە دەستداوە، بلاوکراوەی دەنگی کرێکارییش رایدەگەیەنێت، شوێنەكانی كار سەلامەت نییە و كۆمپانیا و خاوەنكار گرنگیی بە سەلامەتیی پێداویستییەكانی خۆپارێزیی نادەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٩ بڵاوكراوەی دەنگی كرێكار لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢ ٥٩ كرێكار بەهۆی رووداوەكانی كارەوە گیانیان لەدەستداوە كە بەپێی شارەكان بەمجۆرە بووە، (هەولێر ٢٤ گیانلەدەستدان، سلێمانی ٢١، دهۆك ٩ و هەڵەبجە ٥).
ئەوەشی ئاشكراکرد، لە چوار مانگی ئەمساڵدا ٢٠ كرێكار لە رووداوەكانی شوێنی كاردا بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە (هەولێر ٥ گیانلەدەستدان، سلێمانی ٦، هەڵەبجە ١، دهۆك ٢ و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ٦).
دەنگی کرێکار ڕاشیگەیاند، ئەوە جگە لە گیان لەدەستدانی كرێكاران، هەزاران كرێكار بریندار و كەمئەندام بوون و توانای ئەوەیان نەماوە كاربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە لە شوێنەکانی کار مەترسیی لەسەر ژیانی کرێکاران هەیە وەتی: شوێنەكانی كار ناسەلامەتە و لەلایەن كۆمپانیا و خاوەنكارانەوە گرنگی بە سەلامەتی و دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆپارێزی نادرێت، تا فشار بۆ دەستەبەركردنیان بكرێت.
هەروەها هێمای بەوەشکرد، هۆكاری ڕوداوهكان بریتین لە داڕمان، كارهبا گرتن و كهوتنه خوارهوه و سوتان، کەوتنەژێر ئامرازهكانی كارهوه.