چیا ئەسعەد
کوردستانی عێراق کە پڕەلە ئاڵنکاروتەنگـــ و ئاستەنگە ئابوری وئەمنیەکان شاهیدی زیادبوونی سانسۆروو سەرکوتکردنی ئازادیەکانی مرۆڤە لەوهەرێمە دا.
ڕووبەری ئازادیی:
چەمکی ژیان بە بە ختەوەری هاوڵاتیان لە ناوسیستەمێکی یەکسانی لە سەرچاوە سروشتی و ئابوریەکان. سه رهه ڵدانی کۆمەڵگایەکی فراوانی زانست پەروەر و ڕوبەری ئازادیەکان ، سەربە خۆی دام و دەزگا گشتیە بە بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ هیچ دەست تێوەردانێکی حیزبی ، وە چەندین یەکەی پێوانەی دیکەش کە دەکرێت فرمانڕەوایەکی دێموکراسی ڵێ دروست بکرێت .بەڵکو ئەم حوکمڕانیە ئێستای هه رێمی کوردستان نەک تەنها ئە مانە بە ڵکو سادەترین مافەکانی ژیان و هاوڵاتی دابین نەکردووە بە ڵکو لە دۆخێکی کارەساتاویدا هاووڵاتیه کانی دە ژێ .
دووکەڵ:
هه ناردەی نەوتی عێراق لە مانگی کانی ڕابردوودا بۆ ٣ ملێۆن و ٥٣٣ هه زار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبۆتەوە کە بەررترێن ئاستە لەم ساڵدا ، بەڵام لە ڕاپۆڕتێکی ئەم دواییە دا دەریخستووە کە ئاستی بەرهه م هێنانی نەووتی عێراق بەڕڕێژه ی ١٨٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە ئە وەش لە سەروو ئاستی ئۆپێک کە دانراوە .
ئەم زیاد بونەش تاڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی چاودێری کردنی بەرهه م هێنانی نەوت لە کوردستان کە بەشێکی لە ناوخۆ بەکاردەهێنرێ و بە شێکی بە قاچاغ دە گوێزرێتەوە بۆ تورکیاو ئێران .
هێشتا وەرزی پایز بۆ خوێنکارانی قوتابخانە حوکمیەکان لە پارێزگای سلێمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردوە بە هۆی تێک چونی کارکردنی دارایی سیاسیەوە.نزیکەی ملێۆنێک خوێنکدارزیاتر لە ٥٨ هه زار مامۆستا لە پارێزگاری سلێمانی زیاتر لە دوومانگە لە خوێندن دابڕاوون .
بە پێ ووتەی(( احمد سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان . نا سەقامگیری ئابووروو ناکۆکی لایەنەکان و پارتەکان حوکمەت دۆخێکی دۆزەخ ئاسای درووست کردووە بە جۆرێک کە دڕێژترین داخستی قوتابخانە حوکمەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بە پێ ووتەی سابیر ئەمجارە مانگرتن درێژترە و نازانرێ کەی کۆتای دێت .
بەراووردکاریەکی ڕوون و ئاشکرا دەبینرێ لەگەڵ ئاستی بەرزبوونەوە هه ناردەی نەوت و بۆ بەرزترین ڕێژەو سەرەڕای ئە مانەش نەدای مووچە ی فارمان بەران و مامۆستایان پەک کەوتنی کەرتی پەرووەردەو زۆرێک لە بەشەکانی خزمەت گووزای بە چۆرێک کە نەووتە کە تەنها دووکەڵەکەی بۆ خەڵکەکە لە پاڵاوگە نەوتیەکانەوە دەر دەچێت…
درۆن:
سەرەتای ئەم مانگە (( هایان عەبدولغەنی)) ، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند حوکمەتی عێراق لەگەل هه رێم و کۆمپانیکانی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە ڕێکەووتن بۆ دەستێکردنەوەی وەو بەرهەمهێنانی و هه ناردە کردنی نەوت بۆ تورکیا ، ئە م لە کاتێکدایە درۆنی تورکیا ئاسمانی هه رێمی کوردستانی تە نیوە بە هیرشە کانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەی و ژن و منداڵ و پیر وو بە جۆرێک لە چەنگێکی دوودەوڵەت کەتەنها یەکێکان بەبەردەوامی هێرش بکات و ئەوی تریان لە ڕێگای هەناردەکردنی نەوت بە هێز تری بکات ووڵا تێک و حوکمەتێک و دەستەڵاتێک خۆی بەرپرسیاری هاووڵاتیانی خۆی نەزانێت وە لە سەرچاوە سرووشتیکانی ووڵاتەکەیدا تە نها دوکەڵە کە ی ژە هەرەکەی بەرهاووڵاتیان دەکەووێت. لە کاتێکدا سەرکردەکان لە شەڕی خۆدەووڵەمند کردندا.
ئەگەر ئێستا لە هە رێمی کووردستانی – عێراق حیزبێکی سیاسی نۆی سەرهه ڵ بدات ، ئەوا کورسی پڕڵمان زیاتر لە هه ریەکە لە دوولایەنە گەورەکەی ئێستای بەردەکەوێت ، لە کاتێکدا چارەکی دەنگ دەران بە هیچ شێوەیەک دەنگیان نەدادا .
ئەم ئەنجامە ی ڕاپرسیەکی ئەم دوواییە ، بەلە چاووگرتنی ئەو متمانەی لە کۆنترێن پارتە کووردیەکانی پارتی دیموکرات و یە کێتی جێگای سەرسووڕمان نیە ، بەڵام لە ڕابردوودا سه رهه ڵدانی حیزبە نووێیەکان دەریخست کە ئەوانیش ئەو کارە ناکەن کە لێیان چاوەڕوان دەکرێت.واتە گرنگدانیان بە هاووڵاتیان بۆ یە ئەوانەی چاووپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە زۆر بێهوابوون.
گەورەترین کێشە بۆ زۆربەی لایەنەکان سیاسیەکانی پێک هێنەری حوکمەت دڵسۆزی بۆ کە سێک یان خێزانێک ، بەڵام هه رگیز لە سەربنەمای بەرنامەیەکی حیزبی دامەزراون کە سرنجی لەسەر ئەو خاڵانەبێت کە هاووڵاتیان بە گرنگی دەزانن.
زۆرینەی خەڵک ئێستاوا دەبینن ململانێکە لەنێوان دوو مۆدێلدایە (( کۆیلەیە نە تکاتە کۆیلە بەڵکو برسیشت دەکات )) ئەمە مۆدێلی یەکەم. لەگەل مۆدێلێکی تر دا تۆ هه رکۆیلەت بەڵام ناو موچەت دەبێت ووێنەکە ئیجگار تراجیدیایە. دە بێت هه ڵبژێرێت لە نێوان کۆیلایەتی زۆر برسی نەبێت لە گەڵ کۆلایەتی هاوڕێ بێت لەگەڵ نا دڵنیایی و برسێتی.
هاوکات لەم کاتەدا کەیادی شەهیدی نووسەروو ڕۆژنامەنوس ( کاوە گەرمیانی ) و نووسەر ( شکوری ڕێکانی) دەکرێتەوە کە لە ناو خۆو لە تاراوگە ، کە هۆکاری شەهید بونیان نووسین و ووتارو لەسەر گەندەڵی و ناشەفافیەتی سەرچاوە سروشتی یەکانی ووڵات ، کپکردن و خامۆش کردنی قەڵەمێکی بووێرو ئازا .