پیتەر بۆیل: عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەندازیاری ئاشتییە

لە چالاکییەکدا لە شاری سیدنیی ئوسترالیا، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان شەرمەزارکرا.

کوردان لەگەڵ دۆستەکانیان لە شاری سیدنیی ئوسترالیا، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سیدنی تاون کۆبوونەوە.

گولێ ڕۆس هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سیدنی وتی، هێزە پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەکان ماوەی ٢٤ ساڵە لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا هێرشی پاکتاوکردن و جینۆساید دەکەنە سەر گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان.

گولێ ڕۆس ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە ڕێگری لە پارادایمی ئازادیی زایەندی، ژینگەیی و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرن و وتیشی: “پێش هەموو شتێک سی پی تی و هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەبەر ئەو هۆکارە بەرامبەر بە گۆشەگیری بێدەنگن و بەم شێوەیە پشتیوانی لەو گۆشەگیرییە دەکەن. ئێمەی کورد لە ئوسترالیا لەگەڵ دۆستەکانمان ئەم بێدەنگییەی سی پی تی و وڵاتانی ئەوروپا ئیدانە دەکەین.”

پیتەر بۆیل بە ناوی هاوپەیمانیی سۆسیالیستی ئوسترالیاوە وتی، “عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەندازیاری ئاشتییە. پێویستە حکومەتی ئوسترالیا و هێزە باڵادەستە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێبەرە، کە دەتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات“.

چالاکییەکە بە دروشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ و “ژیان بەبێ سەرۆک نابێت’ کۆتایی پێهات.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *