دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە رێگەی هێزە ملیشیاکانیەوە لە عەفرینی داگیرکراو کەسێکی مەدەنیی فڕاند.
سەرچاوە خۆجێییەکانی عەفرین رایدەگەیەنن، هێزە ملیشیاکان کە ناوی ‘ پۆلیسی سەربازیی’یان لە خۆیان ناوە، لە ناوچەی شیێی عەفرینی داگیرکراو محەمەد عوسمان کۆچەری تەمەن ٤٠ ساڵیان فڕاندوە، گواستراوەتەوە بۆ زیندانێک لە ناوەندی کانتۆنی عەفرین.
لەسەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تائێستا هەزاران کەس فڕێدراون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانەکانی کوشتن، تاڵان، فڕاندنی هاووڵاتییان، دزیی و دەستدرێژیی.
رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاندوە، لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە زیاتر لە ٨٠٠ مەدەنیی کوژراون، زیاتر لە ٧٥٠٠ کەس فڕێندراون. بەشێک لەوانە بەرامبەر پارە و فدییە ئازادکراون، چارەنووسی بەشێکی زۆریان نازاندرێت.