دانیشتوانی کەمپی مەخمور دژی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دوێنێ شەو دوای هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێپێوانیان ئەنێکیان ئەنجامدا و حکومەتی عێراقیش هێرشەکەی سەر مەخموری شەرمەزار کرد.

دوێنی شەو دوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، دانیشتوانی کەمپەکە بە گەورەو بچوکەوە بەشێوەێکی جەماوەری هەتا بەردەم بازگەی پۆلیس ڕێپێوانیان ئەنجامدا. دانیشتوانی کەمپەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە بازگەکە ڕاگیران، سەبارەت بە هێرشەکە شاندێکی کەمپەکە لەگەڵ بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان کۆبوونەوە. دوابەدوای کۆبوونەوەکە، بەرپرسی هێزە عێراقییەکان لێدوانێکی بۆ گەل دا وهێرشەکەی دەوڵەتی تورکی سەرمەزار کرد و وتی: “هێرشێکە بۆ سەر خەڵکی سڤیل، ژنان، منداڵان و گەنجان ئەنجامدراوە، خراپترین کردەوە ئەوەیە کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر دین، هێرش دەکرێتە سەر مزگەوتەکان، هەموو ئەمانە دژی ئایینی ئیسلامە”.

 شەوی ڕابردوو لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) کاتژمێر ١٩:٠٥ فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مزگەوتی ناو کەمپەکەی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون، هەروەها منداڵێکی زۆر بە هۆی بۆردومانەکەوە ترسان. دانیشتوانی کەمپەکە دوای هێرشەکە دەستیان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کرد.

دانیشتوانی کەمپەکە لە تەمەنی گەورە و بچوکەوە لە شوێنی ڕووداوەکەوە بەرەو بینای ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان ڕۆیشتن، و لەوێ بە شێوازێکی جەماوەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی “بژی بەرخۆدانی مەخمور” و “بمرێ خیانەت” وترانەوە.  ڕێپێوانەکە تا بەردەوام خاڵی هێزە عێراقییەکان لە بەردەم کەمپەکە بەردەوام بوو. هێزە عێراقییەکان ڕێگەیان نەدا دانیشتوانی کەمپەکە تێپەڕ ببن، شاندێکی خەڵکی کەمپەکە لەگەڵ بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان قسەیان کرد.

جێگری سەرۆکی فیرقەی 14، سەعدون موحسین خەفاجی لە وتەکانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بەهۆی ئەم هێرشەوە زۆر دڵگرانن و وتی: ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەین. ئەم هێرشه به هۆی ئەوەی له دژی خەڵکی سڤیل، ژنان، منداڵ و گەنجە، خراپترین شت ئەوەیە کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر دین، هێرش دەکرێتە سەر مزگەوتەکان. بەپێی ئەوەی لە وێنەکاندا بینیومانە، بەهۆی هێرشەکەوە لە ناومزگەوت قورئان سووتاوە و کەلوپەلەکانی تێکدراوە، هەموو ئەمانە دژی ئایینی ئیسلامە. دەنگی ئێوەمان گەیاندووە بەسەرەوەی خۆمان و لەگەڵ بەرپرسانی بەغداش قسەمان کردووە. ئێستا کە لە ڕێگادا بووم، تەلەفۆنێکم لە بەغداوە پێگەیشت، کە دەڵێن ئەو ڕووداوەمان پێگەیشتووە کە لە کەمپەکەدا ڕوویدا. سبەینێ شاندێک لە بەرپرسانی حکومەت لە بەغداوە سەردانی کەمپەکە دەکەن. ئەم هێرشەی کە لە کەمپەکەدا ڕوویداوە نامرۆڤانەیە و ئێمەش وەک حکومەتی عێراق شەرمەزاری دەکەین. هیوادارین ئارام بن، ناهێڵین هیچتان بەسەر بێت. هەموو داواکاریەکانتان بۆ وەزیر دەنێرین لە بەغدا. خاڵەکانی ئێمە کە لە دەوروبەری کەمپەکە، هەموو بۆ پاراستنی ئێوە وکەمپەکەن و ڕێگە نادەین هیچ زیانێک بگاتە کەمپەکە”.

 دوای قسەکانی بەرپرسی هێزە عێراقییەکان، ڕێپێوانەکە بە دروشمی ‘بەرخۆدان ژیانە’، ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ و ‘بمرێ خیانەت’ کۆتایی پێهات.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …