بارزانى بۆ پشتیوانی ئاکەپە و ئەردۆغان بەشداری بانگەشەى هەڵبژاردنی تورکیا دەکات

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتی پشتیوانى بۆ ئاکەپە و ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووی تورکیا ڕاگەیاندوە و هەر لە ئێستاوە بەشداری لە بانگەشەى هەڵبژاردن و پشتیوانى لەبەرەى دژی گەلی کورد دەست پێکردوە.

بەپێی زانیارییەکان بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی تورکیا کە بریارە لە١٤ی ئایار ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، مەسعود بارزانى سەرۆکى پەدەکە، بەفەرمى بەڵێنی پشتیوانیکردنى بە هاوپەیمانى ئاکەپە و مەهەپە و ئەردۆغان داوە کە لەم هەڵبژاردنەدا هەموو پشتیوانییەکیان دەکات.

لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکى پەدەکە هەر لەئێستاوە چووەتە ناو بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەى دەنگ و پشتیوانى بۆ ئەکەپەو مەهەپە کە دوژمنى سەرسەخستى گەلی کوردن، بۆ ئەوەش لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییەکانى دژی کورد کۆبووەتەوە.

 بەپێی زانیارییەکان لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا مەسعود بارزانى لەگەڵ هەریەکە لە تاهیر ئادیامان سەرۆکی عەشیرەتى ژیرکی و جەمیل ئۆتەر سەرۆکى جاشەکان لە پارێزگای شێرناخ کۆبووەتەوەو داوای لێکردون کە لەم هەڵبژاردنە پشتیوانى لە ئاکەپە و ئەردۆغان بکەن.

 ئەگەرچی تاهیر ئادیامان سەرۆک هۆزی ژیرکی پشتیوانی لە ئاکەپە و ئەردۆغان دەکات، بەڵام هەڵوێستی ئەو لەگەڵ بەشێک لە عەشیرەتەکەى جیاوازە، چونکە ئەوان بەشێکی زۆریان پشتگیری لە هەدەپە دەکەن و دژی مامەڵەو هەڵوێستى سەرۆک عەشیرەتەکەیانن.

بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئەو دوو کەسایەتییە دژ بە کوردە، داوای لێکردون نەک هەر دەنگی خۆیان بە ئاپەکە و ئەردۆغان بدەن، بەڵکو پێویستە کاری جدی و تەواو بکەن بۆ سەرخستنى ئەکەپەو ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنە.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئاکەپە و مەهەپە هاوپەیمانیان هەیە، هودا پار وەک پارتێکی نەژادپەرستی تەندڕەو بووەتە هاوپەیمانى ئەو دوو لایەنە، دژ بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان، ئێستا مەسعود بارزانى بە فەرمی چووەتە ناو ئەو بەرەیەو پشتیوانى خۆی بۆ ئەو هاوپەیمانییەتیە ڕاگەیاندوە.

واتە بەم هەنگاوە پەدەکە بە ئاشکرا چووەتە بەرەی دژ بە گەلی کورد لەپێناو سەرخستنی ئەپەکە و مەهەپە و ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنەدا، بۆئەوەش ئامادەیی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکى بۆ ئاکەپە و ئەردۆغان ڕاگەیاندوە.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی پەدەکە نوسینگەیەکى تایبەتى لەمەسیف بۆ کەمپەینی پشتیوانى لە ئاکەپە و ئەردۆغان کردوەتەوەو بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوو تا کاتى هەڵبژاردن لەو نوسینگەیەوە پشتیوانى لە ئەکەپەو ئەردۆغان بکات، نەک هەر ئەوەش، بەڵکو بۆ ئەو پشتیوانییە بودجەیەکى باشی ئامادە کردوە.

لەو کۆبوونەوەیە مەسعود بارزانى ڕایگەیاندوە، کە لەماوەى داهاتوودا سەرۆک عەشیرەکانى دیکەش لە باکووری کوردستان دەبینیت و لەگەڵیان کۆدەبیتەوە بۆ ئەوەى پشتگیری لە ئاپەکە و ئەردۆغان بکەن، بۆیە بریارە لە ماوەی داهاتوودا بارزانى لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرۆک عەشیرەت و کەسانى دیکەى باکوری کوردستان کۆبێتەوەو هەمان داواکارییان لێ بکات.

سەرچاوە: رۆژنیوز https://rojnews.news/?p=343830

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *