کەژەکە داوایەک ئاڕاستەی یونسکۆ دەکات

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە، داوا لە یونسکۆ دەکات کار بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی دەوڵەتی تورک بکات لەسەر ڕێکخراوەکانی زمان و دەزگا ڕاگەیاندنە کوردییەکان لە باکووری کوردستان، دەشڵێت: بێبەشکردنی کورد کە گەلێکی ٤٠ ملیۆنییە لە خوێندن بەزمانی دایک، گەورەترین کۆمەڵکوژییە.

ئەمڕۆ کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: بەپێی ئەو نەخشەیەی یونسکۆ بڵاویکردووەتەوە لەسەر ئەو زمانانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، لە تورکیا کە خۆی یەکێکە لە ٢٠ وڵاتەکەی ئەندامی یونسکۆ، تائێستا ١٨ زمان لەناوچوون یاخود لە لێواری لەناوچووندان، پێویستە بەئەرکی خۆیی هەستێت بۆ نەهێشتنی گوشار و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بهێنێت لەسەر ڕێکخراوەکانی زمان، کەلتوور و ڕاگەیاندنی کوردیی.

کەژەکە داوا لە یونسکۆ دەکات، ئەو پەیماننامانە جێبەجێ بکات لە وڵاتانی ئەندامی یونسکۆ، بەتایبەت بۆ ئەوەی زمانی گەلانی ژێردەست بەتایبەتیش زمانی کوردیی ببێتە خاوەن ستاتۆیەکی سیاسیی، دەشڵێت: دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی لەناوبەرانە دژی زمانی کوردیی بەڕێوەدەبات، دانانی زمانی کوردیی وەک وانە لە چەند خوێندنگایەک، بەو واتایە نییە کە سیاسەتی لەناوبردنی زمان نەماوە، چونکە هەتا ئێستاش ئەندامانی  ڕاگەیاندنە کوردییەکان دەستگیردەکرێن و کارەکانی دیکە لەچوارچێوەی زمانی کوردیی ئاستەنگ دەکرێن و ڕێگرییان لێدەکرێت.

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی ئێرانەوە منداڵانی کوردیی بێبەش کراون لە خوێندن بەزمانی دایک و وتی: مامۆستا زارا محەمەدی لەبەر ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وانەی زمانی کوردیی بە کۆمەڵێک منداڵی کورد دەوتەوە، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و حوکمی پێنج ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرا، لە کەسایەتیی مامۆستا زارا ئاشکرابوو، کە دەوڵەتی ئێران چ سیاسەتێکی لەناوبەر دژی زمانی کوردیی بەکاردەهێنێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەژەکە دەشڵێت: هەبوونی زمانی دایک و قسەکردن و بەرەوپێشبردنی، مافێکی زۆر سروشتیی و واتادار و کۆمەڵایەتییە، زمانی دایک ناسنامەی هەموو زیندوویەکی گەردوونە، بەڵام بێبەشکردنی کورد کە گەلێکی ٤٠ ملیۆنییە لە خوێندن بەزمانی دایک، گەورەترین کۆمەڵکوژییە.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *