نوێنەری پەدەکە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، هێز لەدژی شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە بجوڵێنێت.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری پەدەکە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی، جەختدەکاتەوە، کە پێویستە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی بیەکەمی ٢٠٢٠ لەسەر شەنگال جێبەجێ بکرێت، چونکە بە وتەی ئەو،”دۆخی شەنگال لەڕووی ئەمنیی زۆر خراپە”.

نوێنەرەکەی پەدەکە، ئاماژەی بە دەرکردنی پەکەکە کردووە لە شەنگال، لەکاتێکدا پەکەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ بە فەرمیی لە شەنگال کشایەوە.

هەروەها، عەبدولخالق تەلعەت، یەکینەکنای پاراستنی شەنگال و یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال، بە “میلیشیا” ناودەبات، لەکاتێکدا ئەو هێزانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدانراوە و خەڵکی ڕەسەنی شەنگالن، کە دوای هەڵهاتنی پەدەکە و ڕادەستکردنی شەنگال بە چەتەکانی داعش، ئەو هێزانە دروست بوون.

نوێنەرەکەی پەدەکە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕاشیگەیاندووە:”کۆمەڵێک ھێزی چەکدار لە شنگال ھەن و پێویستە حکومەتی عێراق ئەگەر بەخۆشی ئەو ھێزانە ناوچەکە چۆڵ نەکەن، ھێز لە دژیان بەکار بێنێت و ھەر چۆنێک بێت شنگال چۆڵ بکەن”.

لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەی پەدەکە لەکاتێکدایە، ئێستا پەدەکە لە بادینان هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ هێرشکردنە سەر گەریلا و داگیرکردنی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و لە سەنگالیش لەگەڵ کازمی و دەوڵەتی تورک، لە پپیلانگێرییدایە دژی شەنگال و گەمارۆدانی ئەو شارە.

هەروەها، شەوی ٢٢ی ئەم مانگەش، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پەدەکە لە تویتێکدا پەکەکەی بە “تیرۆرست” ناوبرد، دوای کاردانەوەی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە میدیاکاندا، تویتەکەی سڕیەوە.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *