“لەپێناو ئاشتی گەلان پێویستە گۆشەگیری کۆتایی بێت”

پارێزەر جەمال دەمیر، ئاماژەی کرد بە هەستیاریی مەزنی سەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: “بەناوی ئاشتی گەلانەوە، پێویستە دەمودەست گۆشەگیری کۆتایی بێت“.

نزیکی ٢ ساڵ و نیوە بە تەواوەتی هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. پارێزەر جەمال دەمیر، ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکرێت و گوتی: “گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ ـەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام لە ٣٠ مانگی دوایی قورستر کراوەتەوە. بە هیچ جۆرێک چاوپێکەوتنی ناکرێت. تەلەفۆن و نامە مافێکی بنەڕەتی زیندانییەکانە. بەڵام تا ئێستا بەڕێز ئۆجالان لەم مافە بێبەشکراوە. هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نابیسترێت. نووسینگەی یاسایی سەدە، بەم دواییانە ٤٣٧ جار سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بۆرسەی کرد، بەڵام وەڵام نەدرانەوە. هەندێک لە وەڵامەکان بە پاساوی “سزای دیسپلین” ڕەتکراونەتەوە. ئەم پاساوە هیچ بناغەیەکی یاسایی نییە.

عەبدوڵا ئۆجالان زیندانییەکی ئاسایی نییە. کەسایەتییەکی خاوەن کاریگەریی مەزنە لەسەر کوردان. فیکر و ڕوانگە و پێداگریی عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاشتی و ئارامی و شێوازی پاراستنی دیموکراسی، پرسەکانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگرێتەخۆ. بۆ چارەسەری پرسی کورد و پرسە ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سیاسەت لە جیهاندا، فیکر و بۆچوونە چارەسەرهەڵگرەکانی بەڕێز ئۆجالان هەن. لە ڕەوتی مێژوودا، چەند جار ئەوە سەلما، وتە و بیرۆکەکانی وی چەندێک ڕاست و دروست و پێویستن. بۆیە بەناوی ئاشتی گەلانەوە دەبێت گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی بێت. ئەمە هەستیارییەکی مەزنی کوردانە. هەستیاریی کوردان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، بەرز و فراوان و قووڵە“.

عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

دەمیر پەیوەست بە کۆتایی‌هێنان بە گۆشەگیری تیشکی خستە سەر بەرپرسیارێتی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و گوتی: “بۆ نموونە، سی. پی. تی ماوە ماوە سەردانی زیندانەکانی تورکیا دەکات. ئێمە دەزانین بەم دواییانە سی. پی. تی چۆتە ئیمراڵی. ڕاگەیاندراوەکانیان قایلکەر نین. لەسەر هەلومەرجی ئیمراڵی و ڕەوشی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان هیچ لێدوانێکی قایلکەریان لێ نابیستین. چەندین جار بانگەوازەکانی نووسینگەی یاسایی سەدە لەسەر ئەم مژارە، پشتگوێ خراون. بۆیە میکانیزمی یاسایی نێونەتەوەیی بۆتە پارچەیەک لە تێگەی ئیمراڵی. بانگەوازمان بۆ ڕای گشتی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی ئەوەیە، عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤ دوورنەخەنەوە. عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. فیکری وی بۆ ئەم گەلە و ڕۆژهەڵاتی ناوین پێویستە. لەسەر ئاستی ژیان پرۆژەی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر لەنێو گەلاندا پردێکی ئاشتی درووست بووە، لەسایەی فیکر و پرۆژەکانی عەبدوڵا ئۆجالانە. بۆیە بانگەواز لە دەسەڵاتداری سیاسی ئەوەیە، دەمودەست کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ڕێگە بە دیداری پارێزەران و ماڵبات بدەن”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …