تەڤگەری ئازادیی سەردانی بزوتنەوەی مافی دیموکرتی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی بارەگای “بزوتنەوەی مافی دیموکراسی وەردەگرم” لەبەغدا كرد، لەلایەن مەشرەق فەریجی، سەرۆكی بزوتنەوەکەوە پێشوازییان لێكرا و هەردولا لەبارەی دۆخی گشتی عێراقەوە گفتووگۆیان کرد.

شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێکهاتبوون لە هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا، روناک مەجید و حسێن کەرکوکی، سەلام عەبدوڵا، ئاماژەی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە بڕیاری سیاسی كردو هۆشداریشیدا لە نیشانەكانی دابەشبوون و پێكهاتەگەری و ناسیۆنالیزم لە عێراقدا، كە لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسی لە چوارچێوەی پێكهاتەكانی گەلی عێراقدا هەیە، هەروەها پشتیوانی خواستەكانی عێراقییەكانە بۆ دروستكردنی كەشوهەوایەك بۆ گەیشتن بە سیستەمێكی سیاسی دیموكراسی، كە هەموو مافەكانی خەڵك و مەزهەب و نەتەوە جیاوازەكان دەستەبەر بكات.

هەروەها مەشرەق ئەفەریجی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی “مافی دیموکراتی وەردەگرم” بەخێرهاتنی شاندی تەڤگەرەی ئازادیی كرد، ستایشی ئامانج و بەرنامەی تەڤگەری كرد، جەختی لەوە كردەوە كە دەرگای بزووتنەوەكەیان كراوەیە بۆ هەموو بزووتنەوە سیاسییە مەدەنییەكان كە چەكی دیموكراسی و زمانی دیالۆگ و یاسایان هەڵگرتووە.

ئەفەریجی وتیشی: بەردەوامی هاوكاریی هاوبەش و بەردەوامی دیدارەكان لەگەڵ تەڤگەری ئازادی كردەوە، بەمەبەستی درێژەدان بە ڕەوتی ئامانجەكان لە پێناو گەیشتن بە دادپەروەری و نەهێشتنی گەندەڵی دارایی كە لە لایەن لایەنە سیاسییەكان و ڕژێمی گەندەڵەوە بەڕێوە دەچێت.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *