هەڤاڵ کوێستان لە باوشی نیشتیماندا ماڵئاویی لە ژیانکرد

 

هاوڕێ و هەڤاڵەکانی کوێستان داودیی  ژنە تێکۆشەری کورد لەسەر گۆڕەکەی سۆز و بەڵینیان دووپاتکردووە کە درێژە پێدەری ڕیگاکەی دەبن.

دوانیوەڕۆی هەینی ٢٧/١/٢٠٢٣ لە شاری سلیمانی و لەسەر گڵکۆی هەڤاڵ کوێستان داودیی ژنە تێکۆشەری کورد مەراسیمیک بەڕیوەچوو، لە مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: کەسایەتی هەڤاڵ کوێستان زۆر زیاتری پێویستە ئێمە بە شکۆ و بەڕیزەوە یادی بکەینەوە، ئەو خەمە تەنها هی کاک ڕیبوار و منداڵەکانی  و بنەماڵەکەی نییە، بەڵکو خەمی هەموومانە وخەمی ئازادییخوازانە بە گشتی، لە دەست دانی هەڤاڵ کوێستان خەسارەتێکی گەورەیە لە تێکۆشانی ژن و ئازادیی ژن.

تارا حسێن باسی لە تێکۆشانی هەڤاڵ کوێستان کردوو وتی: هەر یەکێک لە ئێمە خۆمان بە قەرزارباری ئەو تێکۆشانە مەزنە و پڕشنگدارەی هەڤاڵ کوێستان دەزانینن، ئەوەشی لەسەرمانە ئەوەیە کە بڵێن هەڤاڵ کوێستان جوان ژیا وە مێژوویەکی جوانی بۆ خۆی تۆمارکرد، زۆر جوانە مرۆڤ بەم ڕەنگە بژی کە  لە ناو گەلەکەی باوشی بۆ بگیرێتەوە و بەڕێز و بە شکۆوە بەڕێبکرێ. هەڤاڵ کوێستان دەیزانی دواساتەکانی ژیانییەتی بۆیە دەیویست لە باوشی نیشماندا ماڵئاوای بکات.

تارا حسێن لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد و وتی:  ئێمە بە هەڤاڵ کوێستان دەڵێن تۆ نامری، ئەو خەباتەی تۆ لە ڕۆژهەڵات و لە بەشەکانی تر بەڕیوەت دەبرد، ئێستا ڕۆژبەڕۆژ  بەرو سەرکەوتن دەڕوات.

 

 

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *