سمینارێک لەسەر گەلەکۆمەی ١٥شوبات بەڕێوەچوو

 

سەبارەت بە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات لە سمینارێکدا باس لەو بەرخودانە مەزنەی دەیان ساڵە کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان دەیکات، بەڕێوەچوو.

لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری سلێمانیی، سمینارێک بۆ ڕۆژنامەوان (حەسەن جودی) ئەنجامدارا،  لە دەستپێکی سمینارەکەدا دەقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان. دواتر حەسەن جودی باسی گەلەکۆمەی وڵاتان کرد لەسەر ڕێبەری گەلان ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجەلان دواتر تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات و  چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد و پەکەکە و گەلی کوردەوە.

وتیشی: دووژمنانی گەلی کورد، وایان دەزانی بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، ئیتر کۆتایی بە شۆڕشی گەلی کورد دێت، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت، بەپێچەوانەی ئەوە، بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی گەلی کورد، فراونتر بوو، دووژمنانی گەلی کورد چاوڕوان بوون ڕێبەر ئۆجالان یان خۆی بکوژیت یان ببێت بە بەشێک لەوان، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سێیەمی هەلبژارد و بەرخۆدانی کرد، بەو بەرخۆدانییەش گەلەکۆمەی نیودەوڵەتیی تێکشکاند”.

 

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *