هەپەگە وڵامی هەواڵێکی  ناڕاستی میتی تورک دەداتەوە

 

 

هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەواڵیکی ناڕاستی میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا.

پاش  ئەوەی میدیاكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك بڵاویانكردەوە، لە ئۆپراسیۆنێكدا لە شاری سلێمانی ئەندامێكی پارتی كرێكارانی كوردستان-(پەكەكە)یان بەناوی ڕەمەزان گونەش دەستگیركردووە، هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە هەواڵەكە بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت: ڕەمەزان گونەش سێ ساڵ پێش ئێستا ڕیزەكانی ئێمەی جێهێشتووە و هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نەماوە.

هەر ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە میدیای شەڕی تایبەتی توركدا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی كراوە كە ڕەمەزان گونەش ئەندامی بزوتنەوەی ئێمەیە و لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت ڕفێندراوە، هەواڵی ئاماژەبۆكراو بە تەواوەتی درۆیە.

لەبارەی ڕەمەزان گونەشەوە، هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، ڕەمەزان گونەش بەر لە سێ ساڵ لە ناو ڕیزەكانمان هەڵات، دواتر هاوسەرگیری كرد و لە باشوری كوردستان نیشتەجێ بوو، هیچ پەیوەندییەكی بە بزوتنەوەكەمانەوە نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ڕەمەزان گونەش بەر لە دوو مانگ لە شاری دهۆكی باشوری كوردستانەوە خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورك كردبوو، بەڵام میدیای شەڕی تایبەتی تورك، بە سیناریۆیەكی درۆ و هەڵبەستراو لەم قۆناغەدا پێشكەشی دەكات و هەوڵ دەدات وەك سەركەوتنی میت نیشانی بدات.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە ڕوونیكردووەتەوە، با گەلی وڵاتپارێزی كوردستان و ڕایگشتی توركیا گوێ بۆ هەواڵە درۆكانی میت و میدیای شەڕ تایبەت ڕانەگرن.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *