تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر رێبەر ئۆجالان و گەلی کوردی شەرمەزار کرد و داواشی لە گەلی کورد دژی هەوڵە نەگریسەکانی شەڕی کورد بە کورد هوشیار بن.

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ـی شوبات کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی سازدا و رایگەیاند، چەندین پیلانگێڕیی دژی گەلی کورد و شەڕی کورد بە کورد نوێترین پیلانگێڕییە.

عومەری حاجی حسێن – ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند، ٢٥ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر رێبەری ئازادییخوزانی گەلان رێبەر ئۆجالان تێپەڕدەبێت، وەک تەڤگەری ئازادیی ئەم گەلەکۆمەیە شەرمەزار دەکەین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین، کە گیانی خۆیان فیدای شەرمەزارکردنی ئەم گەلەکۆمەیە کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پلەی یەکەم ئەمەریکا بەرپرسیارە لە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی، دواتر وڵاتانی ئەوروپا و ڕووسیا. ئەمە ستەمێکی گەورە بوو لە دژی گەلی کورد ئەنجامیاندا، بەرپرسیارن لە بەرامبەر کێشەکانی گەلی کورددا.

جەختیشی کردەوە، ئەم گەلەکۆمەیە لە پێناو درێژەدانبوو بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەم درێژەدانەش هەموو بانگەشەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ دیموکراسیی و پێکەوەژیان بەتاڵ دەکاتەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، داواشی لە گەل کرد، دژی ئەو پیلانگێڕیانە بووەستنەوە کە ئێستا هەوڵ دەدرێت، کورد بخرێتە ناو شەڕی کورد بە کوردەوە، پێویستە گەلەکەمان لە دژی ئەو هەوڵە نەگریسانە هۆشیاربێت.

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …