یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان داوای ئازادکردنی عەلی سیاسیی دەکات

یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: دوای ئەوەی بەیانی رۆژی ٢٠٢٣/٤/٢٥ عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتییەکەمان لەھەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیرا، دۆسیەکەی ئاراستەی پۆلیس کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “لەم پرسەدا روو لە دادوەری لێکۆڵینەوەو دەسەڵاتی دادگا دەکەین،  ناوبراو  ئازاد بکات بەکەفالەت، چونکە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ کەسەکەی تر و پەڕاوی جیابکرێتەوە“.

ئاماژەی بەوەشكردوە لەکاتێکدا داوای ئازادکردنی دەکەین رەخنەش لە شێوازی دەستگیرکردنی دەگرین، رەخنەمان ھەیە  لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆن”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دەزگاکانی حکومەت مافی گرتنە بەری رێکاری یاساییان ھەیە بەرامبەر بەو رووداوە، بەڵام پێویستە رێکارەکان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لە چوارچێوەی یاسادا بێت.”

هەروەها چێکی بکە

هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و دەیان هەڤاڵ دەستگیرکران

کەمێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و دەیان هەڤاڵ دەستگیرکران. …