سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە رووسیا

ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته‌ وڵاتی روسیا و بڕیار‌ە له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

ئەمڕۆ سێ شەممە، نووسیینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆک وەزرانی عیراق محه‌مه‌د شیاع سودانیی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌خی روسیا.

مێدیاکان بڵاویکردەبوویەوە، محەمەد شیاع سودانی لە ئەجێندای له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە، سەردانەکەشی ماوەی دو رۆژ دەخایەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات هەماهەنگیی ئابووریی و سیاسییە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …