مەڕاسیمی شەهیدبوونی دەلال شۆڕش لە سلێمانی بەڕێوەچوو

 

لە شاری سلێمانی و بەئامادەبوونی هەڤاڵان و خزم و دۆستانی شەهید دەلال شۆڕش، مەڕاسیمک بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە١٩/١٠/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی مەڕاسیمی شەهید بوونی هە ڤاڵ دەلال بە ئامادەبونی هەڤاڵان و دۆستان و خزم و کەس وکاری شەهید پەیام عەبدوڵلا ناسراو بە هەڤاڵ دەلال شۆڕش، بەڕێوەچوو. سەرەتای مەڕاسیمەکە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و دواتر لە لایەن سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی وتارێکی پێشکەشکرا و ڕایگەیاند: ماڵباتی شەهیدی نەمر (دەلال شۆڕش) و تەواوی شەهیدان. ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر دوژمنانی گەلەکەمان لە بەرامبەر ئیرادەی بەرزی تێکۆشەرانی بە ئەمەک و وڵاتپارێزەکان توانای وەستانەوەیان نەماوەو. بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری بەڕەزیلی و ڕیسوایی هەر ڕۆژ کڕنووش بۆ سەرانی ووڵاتێک دەبەن، بۆ ئەوەش هەمیشە بە پاساوی پاراستنی سنور و شەڕی پەکەکە. کۆی کوردانی کردۆتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکر و وتی: هاونیشتیمانیان، وڵاتپارێزان، بە درێژایی سەد ساڵی ڕابوردوو حکومەتی تورکیا. بە دیدێکی ناسیونالیزم و شۆڤێنیانە، زۆر هۆڤانە هێرش ئەکات، گەنجان و ژنان شەهید دەکات و گوندەکان ئەسوتێنێت، کێڵگە و کانیاوەکان کوێر ئەکاتەوە.
هەوڵی سڕینەوەی بونمان و شوناس و زمان و مێژوو کلتورمان ئەدات، خۆشبەختانە ئێستا، لە خراپترین دۆخی بێچارەیدا لە بەردەم بەرەنگاری گریلا سەربەرزەکانی کوردستان شکستی هێناوەو نائومێد بووە.

 

سارا ڕەزا ئەوەشی باسکرد و وتی: دەبێت هەرکەس بزانێت و بەتایبەتی ئەردۆغان و دەسەڵاتە شکستحواردووەکەی، چۆن خۆڕاگری گەلەکەمان لە بەرامبەر دیکتاتۆرەکەی بغداد بەرامبەر ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو سێوسێنان و بالیسان بە خۆڕاگری مایەوە و ئەوەی لە ناوچوو دەسەڵاتی فاشیستی بەعس بوو، نەک گەلی کورد.

بەرخۆدانی گریلاش چۆن تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی چەکوش و زلە-ە و سەندەویچ و موراد یەک و موراد دوو، چڕنوکی هەڵۆ، و چنگی پڵنگ و تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاند، ئەنجامیش لە ناوچوونی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەو دەسەڵاتی ئاردۆغانە.

لە کۆتایشدا وتی: دەبێت هەرکەس بزانێت و بەتایبەتی ئەردۆغان و دەسەڵاتە شکستحواردووەکەی، چۆن خۆڕاگری گەلەکەمان لە بەرامبەر دیکتاتۆرەکەی بغداد بەرامبەر ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو سێوسێنان و بالیسان بە خۆڕاگری مایەوە و ئەوەی لە ناوچوو دەسەڵاتی فاشیستی بەعس بوو، نەک گەلی کورد. بەرخۆدانی گریلاش چۆن تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی چەکوش و زلە-ە و سەندەویچ و موراد یەک و موراد دوو، چڕنوکی هەڵۆ، و چنگی پڵنگ و تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاند، ئەنجامیش لە ناوچوونی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەو دەسەڵاتی ئاردۆغانە.

 

 

پەیام عەبدوڵا ناسراو بە دەلال شۆڕش، گەریلای ئازادیی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری سلێمانییەوە چووەتە ڕیزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبووە.

 

س_ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *