ژنانی باشوور داوا لە خەڵک دەکەن بەشداری چالاکییەکانی ١٥ی شووبات بکەن

ژنانی باشوور داوادەکەن سەرجەم ژنان و دامەزراوە و حیزب و لایەنەکانی باشووری کوردستان، بەشداری لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بکەن.

لەشاری سلێمانی ژنانی باشووری کوردستان، داوا لە هاوڵاتیان و حیزب و لایەنەکان دەکەن، بەشداری لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

شەهێن محەمەد بە نوێنەرایەتی ژنانی چلاکوانی سیاسی لە باشووری کوردستان بەیاننامەیەکی خوێندەوە تیایدا هاتبوو: ٢٤ ساڵ تێ دەپەڕێت بە سەر دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو پیلانگێڕیە شەرمەزار دەکەین و داواکارین ژنان و حزب و لایەنە سیاساییەکانی باشووری کوردستان دەکەین، ئەو چالاکییانەی بۆ شەرمەزارکردن و وەستانەوە لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت بەشداری تێدا بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەماوەی مانەوەی لە ئیمڕاڵی، بەرامبەر سەرجەم ئەو پیلانگێڕی و دژایەتی کردنەی گەلی کورد، بەرخودانێکی بێوێنەی ئەنجامداوە، ئێمە ژنانی باشووری کوردستان دەمانەوێت یەک ڕەنگ و یەک دەنگ لەدژی ئەو پیلانگێڕییە بووەستینەوە و هەڵوێست نیشان بدەین.

وتیشی: خاوەندارێتی کردن لە فکر وفەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارێتی کردنە لە پرسی نەتەوەی کورد، ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر ڕێککەوتن نامەی لۆزان، ئەوەش وادەکات خەبات و تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستیەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بکەین، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی لەمێژینەی گەلی کوردە.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *