فیلمی دیکۆمێنتاریی: رۆژئاوا، کورد، دەوڵەتی تورک و داعش

دیکۆمێنتاریی “رۆژئاوا، کورد، دەوڵەتی تورک و داعش” لەبارەی هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی داعش و بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی داعش لە کەناڵی دەبڵویو دی ئاڕی ئەڵمانی پەخش دەکرێت.

دەرهێنەر کاوە ئەکراوی و رۆژنامەوان گوڵان ئەکراوی بۆ بەدواداچوونی دۆخی ناوچەکە سەردانی رۆژئاوا/باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایان کرد. گوڵان ئەکراوی ئاماژەی بەوەکرد کە کارەکانی وێنەگرتن لە ئەیلولی ٢٠٢١ دەستیپێکردوە.

کاوە ئەکراوی، ئەوەی خستەڕوو هاوکاریی نێوان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش و مەترسییەکانی ئەو هاوکارییە هەیە، لە فیلمە دیکۆمێنتارییە کەدا دەرهێنەر سەرنجیش بۆ سەر بەرخودانی ژنانی کورد و قەسەدە رادەکێشێت.

گوڵان ئەکراوی ئاماژەی بەوەکرد کە لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە کە راستەوخۆ مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج راوەستەی لەسەر کراوە.

لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە زیاتر لە ٤ ملیۆن مرۆڤ لە رۆژئاوا دەژین و ژیانی گەلان لەوێ راستەوخۆ لە ژێر هەڕەشەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعشدایە.

لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا هەروەها هێما بۆ مەترسییەکانی زیندانەکان و کەمپەکانی راگرتنی ئەندامانی داعشیش دەکرێت. لە دیکۆمێنتارییەکەدا باس لەوە دەکرێت کە ١٢ هەزار چەتەی داعش زیندانی کراون و ٥٠ هەزار لە کەسوکار و بنەماڵەی چەتەکانیش لە کەمپەکاندا دەژین.

فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بەدوای وەڵامەوەیە بۆ ئەم پرسیارانە: رۆژئاوا چۆن دەتوانێت بەرامبەر بە هەڕەشەی دەوڵەتانی دراوسێ و سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوەی داعش خۆی بپارێزێت؟ بۆ راگرتنی چەتە ئیسلامییەکان و سەرلەنوێ گەڕاندنەوە و پەروەردەکردنەوەی منداڵان پێویستی بە گرتنەبەری چ هەنگاوێک هەیە؟

بەڵگەفیلمەکە ١٢ی نیسان کاتژمێر ٢٢:١٥ لە کەناڵی دەبڵیو دی ئاڕی ئەڵمانییەوە پەخش دەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *