محمد حسن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل سەبارەت بە خۆپیشاندنی دۆڵی بالیسان بە ماڵپەری تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیاند: ئامانج لەخۆپیشاندنی هاوڵاتیانی دانیشتوی گوندەکانی دۆڵی بالیسان داواکردنی خزمەتگوزاریە یەکێک لەداواکانیان ئەوەیە کەناحیەکەیان کەسەربەشەقڵاوەیە هیچ سیمایەکی ناحیەی پێوەدیار نیە و بەشێک لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیشیان گواستراونەتەوە ناحیەکانی دەوروبەریان وەک فەرمانگەی کارتی نیشتیمان،
ئاماژەی بەوەشدا: داوای سەرەکیشیان چاک کردنی ڕێگا سەرەکیەکیانە کەسۆران بەڕاپەڕین دەبەستێتەوە ، بڕیاربووە پینەو پەڕۆ بکرێ خۆپیشاندەران داوادەکەن کە سەرجەم ڕێگاکە چاک بکرێت، فەڕش بکرێ،
باسی لەوەشکرد: دۆڵی بالیسان لە 13 گوند پێکهاتوە کە بەشێکیان سەربەناحیەی بالیسانن سەربەشەقڵاوە بەشەکەی تریان سەربە ناحیەی بێتواتەن سەر بە ڕاپەڕین ، ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لەخۆپیشاندان بۆ داواکاریەکانیان ، لەسەرەتادا ڕێگای بارهەڵگرەکانیان داخست وابڕیارەئەگەر گوێ لەداواکانیان نەگیرێ ڕێگاکە بەگشتی دابخەن ئەگەر هەر گوێیان لێ نەگیرا بەگوتەی خۆیان بایکۆتی هەڵبژاردن لە ناحیەکەیان دەکەن.