لە بناری قەندیل پیلانگێڕی ١٥ شوباتیان شەرمەزارکرا

دژی پیلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگوندی شەروێتی بناری قەندیل خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو و تیایدا داوای ئازادکردنى ڕێبەر ئاپۆیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤/٢/٢٠٢٣ لە گوندی شەروێتی بناری قەندیل، بەدەست پێشخەری ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل  گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، سەرەتا چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

شێخ مەحەمەد بەناوی ناوی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل قسەی کردو وتی: پلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ  ئامانج لێی تەنیا ڕێبەر ئاپۆ نەبوو بەڵکو ویستیان زەبری گەورە لە بزوتنەوەی ئازادییخواز و گەلی کورد بدەن، بەڵام پلانەکانیان سەرکەوتوو نەبوو.

مەحەمەد، وەستاندنى چالاکییەکانی گەریلای بەرز نرخاند و وتی”جێگای دەست خۆشیە و ھەوڵوێسیێکیمرۆڤانە و گرنگ بوو، بەڵام بەداخەوە تورکیای داگیر کەر ھیچ گوێی بەو ئاگر بەستە نەداو بەردەوامە لە ھێرش و پەلامارەکانی بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان “.

 

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *