شەبەکی: پارتی بەردەوامە لە تاڵانکردنی نەوتی ناوچە جێناکۆکەکان

جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، رێگەدان بە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەرهێنانی نەوت لە ناوچەجێناکۆکان، پێشلکردنی یاسای بودجەیە.

محەمەد شەبەکی جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، بە مەعلومەی ڕاگەیاند، “ئەو نەوتەی لە ناوچەکانی شێخان و ئەلقوش و سەیدا هەیە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەسەر حسابی پارێزگاری نەینەوا قۆستوەتەوە، ئەو ناوچانە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، لەکاتێکدا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە نەینەوایە“.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرێم هەوڵدەدات یاسای نەوت و غاز دەربکات، کە تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دان بە مافی هەرێمدا بنێت بۆ دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، یان ئەو ناوچانەی کە پێیان دەوترێت ماددەی 140 و ئەمەش پێشێلکردنی مادەکانی ١٢ و ١٣ی بودجەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پارتی دیموکرات دژی کەمینەکانی ئێزیدی و شەبەک و ئەوانی دیکە وەستاوەتەوە، بەڵکو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو بییرە نەوتییانەی داوە کە هەڵکەوتوون لە ناوچەکانیدا بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکانی بە دەستهێنانی سەروەت و سامان”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …