سیامەند موعینی: پێویستە شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ بە شێوازێکی رادیکاڵ بەردەوام بێت

سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک لەبارەی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ وتی: “پێویستە شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ بە شێوازێکی رادیکاڵ بەردەوام بێت. پێویستیشە ئەو لایەنانەی شۆڕش بەهێز بکەین و پێش بە لاڕیدا چونی بگیردرێت

سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک)، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی فورت نیوز لەبارەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی شای ئێران و هاتنی خومەینی و و شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ دەدوێت.

موعینی دەڵێت: بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێش شۆڕشی گەلانی ئێران کە ئەم شۆڕشە بە پلانی مودیرنیتەی سەرمایەداری و کۆنەپەرەستی سونەتی ئێرانی بە لاڕێدا بردرا و هەموو ئاواتەکانی سەردەمی خۆی بە ئێعدام و کوشتار و ئەشکەنجەی ناو زیندانەکان لە لایەن دەستەڵاتی تازە پێگەییشتوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرەو فەنا برد.

هاوسەرۆکی پەژاک لە بارەی شۆشی ژن، ژیان، ئازادیی وتی: بەردەوامی و گەشەی ئەم شۆڕشە نوێیە کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادیی دەستی پێکردوە، پێویستە بە شێوازێکی رادیکاڵ دەوامی هەبێت و لە سەر رێچکەی فەلسەفی ئەم دروشمە بەردەوام بێت و شۆڕشەکە بگەیەنێتە ئەنجام. بۆ ئەم کارە پێویستە چەند خاڵی سەرەکی لە پێش چاومان بێت کە کەمترخەمی لەم بوارانەدا، رەوتی شۆڕشەکە بە لاڕێدا دەبات. پێویستە ئەو لایەنانەی شۆڕش بەهێز بکەین و پێش بە لاڕیدا چونی بگیردرێت. گرنگە کە گەلی کورد بەبێ جیاوازی فیکری و پاڕادایمیکی یەکڕیز و یەکدەنگ حەڕەکەت بکات و لە بەرامبەر شونیزمی ناوەندگەرایی یەکدەست هەڵوێستی هەبێت و مکانیزمێک بدۆزێتەوە بۆ هاواهەنگی رێکخستنەوەکانی ناو ماڵی کورد و هاوزەمان پێویستە هەماهەنگی بکردرێت بۆ پشتیوانی گەلانی ئێران و بەیەکەوە کار کردن ببێتە کولتورێکی دێمۆکڕاتیک بۆ ئەوەی گەلان بەیەکەوە ژیان بکەن و لە مکانیزمی بەکار هێنانی گەلان لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بە دژی یەکتر پێشگیری بکردرێت. هاوزەمان حەول بدرێت کورد لە تێکۆشانی ئازادیخوازی لە سەرتاسەری ئێران چالاکانە تێکۆشان بکات. هاوکات بۆ سازکردنی زەمینە و بەستەری دێمۆکڕاتیک لە کۆمەڵگەدا کار بکردرێت و کولتوری دێمۆکڕاسی پەرەی پێبدرێت، لەم رەوشەدا مەیدان بە دیکتاتۆریەت و تاکڕەوی شۆفێنیزم و دەستەڵاتی ناوەندگەرا، تەنگ دەکرێتەوە و بیری دێمۆکڕاتیک و ئازادیخوازی بەرفراوان دەبێت، بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین کە زەمینە بۆ سەرکەوتنی شۆڕش ئامادە دەکردرێت و شۆڕشی گەلان دەتوانێت بگاتە ئامانج.

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *