دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین سێ کەسیان رفاند

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو، لە ناوچەی راجۆ و شەرا سێ کەسی رفاند.

سەرچاوە ناوخۆییەکان رایدەگەیەنن، لە ١٠ی نیسان لە گوندی مۆسکای راجۆ، کەسێکی بە ناوی محەمەد عزەدین عەلی تەمەنی ٣١ ساڵی رفێدراوە، حسێن مستەفا نوری حدێک خەڵکی گوندی دێرسەوانی ناوچەی شەرا و لە گوندی مەریکێش ئاریان محەمەد خەلیل رفێندراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە.

لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و میتەی تورکەوە رفاندن، کوشتن و دزی لە عەفرینی داگیرکراو رۆژانە دووبارە دەبێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *