سەرۆک وەزیرانی بەریتانی پلانێک لەبارەی کۆچکردن رادەگەیەنێت

دوای نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیادا کە ٣١ قوربانی لێکەوتەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانێکی پێنج خاڵی ئاراستەی سەرۆکی فەرەنسا دەکات بۆ رێگرتن لەکۆچی نایاسایی.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دوای ئەوەی ٣١ کەس لە دەریای مانش گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان کورد بوون، پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچکردن ئاشکرا کرد

نامەیەک کە پلانێکی پێنج خاڵی لە خۆگرتووە ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆماری فەڕەنسا دە

جۆنسن لە نامەکەیدا، بەرگری لەوە کرد کە بۆ رێگرتن لە دەرچوونی بەلەم و بەلەمە چووپییەکان لە فەڕەنساوە ئەوە ئەنجامدانی مانۆڕی ھاوبەش و رێککەوتن لەسەر گەڕانەوە “کاریگەریی گرنگی ھەنووکەیی” لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکەدا دەبێت.

لە نامەکەی بۆریس جۆنسندا ھاتووە:

“بۆ رێگەگرتن لە دەرچوونی بەلەمی زیاتر لە کەناراوەکانی فەڕەنساوە، پێویستە کار لەسەر دەرکردنی دەورییەی ھاوبەش، بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی وەکو رادار، ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لە وشکایی و لە دەریا و چاودێریکردن لە ئاسمانەوە لەلایەن وڵاتەکانەوە، بەشداریکردنی ھەواڵگریی ھاوکات لە ھەردوو بەری دەریای مانش بۆ زیاتر دەستگیرکردن و لێپرسینەوە، کارکردنی خێرا بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی دووقۆڵی لەگەڵ فەڕەنسا جگە لە رێککەوتنی گەڕانەوەی نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا”.

لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ئەم مانگەدا، بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقوم بوو سەرەتا راگەیەنرا ٢٧ کەس لەئەنجامی نقوم بوونەکە گیانیان لەدەستداوەو دواتر ژمارەکە هەڵکشا بۆ ٣١ کەس.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *