پارلمانتارێکی عێراق: لە كامپی مەخموور پێشبینی كارەساتێكی ڕاستەقینە دەكرێت

پارلمانتارێكی عێراق رایگەیاند، بەردەوامیی جێبەجێكردنی پیلانەكان لە كامپی مەخمور پێشبینی كارەساتێكی ڕاستەقینە دەكرێت، بە هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی هەولێر، تورکیا دەسەڵاتی لە عێراق و سوریا فراوان ئەکات.

محەمەد عەنوز پارلمانتاری سەربەخۆی عێراق بە رۆژنیوزی رایگەیاند:”پیلانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دوای سەركەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بریتییە لە فراوانكردنی دەسەڵات و كاریگەریی لە ناوخۆی عێراق و سوریا بە هاوكاریی لەگەڵ لایەنە سیاسییە حزبییەكان لە هەولێر.

وتیشی: “هۆشداریی لە پیلانێكی توركیا دژی خەڵكی كەمپی مەخموور لە پارێزگای نەینەوا دەدەین، چونكە ئەو هەلومەرجەی ئێستا خەڵك كامپی مەخموور تیایدان شاهیدی ئەوە دەدەن، كە ئەمە بەشێكە لەو پیلانە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە جارێك داوامان لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمان كردووە، دژی دەستدرێژیەكانی توركیا لە ناوخۆی وڵات و ئەو پلانە فراوانخوازانە بوەستن كە ئەنقەرە ئەنجامی دەدات.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژە بەوەشکرد، بەردەوامیی جێبەجێكردنی پیلانەكان لە كامپی مەخمور پێشبینی كارەساتێكی ڕاستەقینە دەكرێت، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان كار نەكەن بۆ وەستاندنی ئەوەی لەوێ رەودەدات.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …