لە گوندی سمایلاوای سنوری پارێزگای هەولێر لە لایەن خزم ودۆستان و هەڤاڵانی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لەباشور مەڕاسیمی ساڵیادی شەهید کرایەوە
ڕۆژی چوارشەممە٢٥/١/٢٠٢٣ساڵیادی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە هەڤاڵ باشوور سۆران کرایەوە کە لە ڕۆژ ی٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لەشاری عەفرین لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا.
سەرەتا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕیگەی ئازادیی کوردستان،
پاشان مام هادی باوکی شەهید لە وتەیکدا ڕایگەیاند: ڕێبازی شەهید باشوور زۆر پیرۆزە، چونکە لە قوتابخانەی سەرۆک ئاپۆ پەروەردە بوو، جێگای شانازی خانەوادەکامانە، کورەکەمان بۆ خەباتی گەلەکەی و رێبازی ئاپۆ لە پێناوە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی گیانی خۆی سپارد.
ئاماژەی بەوەشکرد و وتی : من درێژە بە رێبازی کورەکەم دەدەم کە لە پێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان خۆی کرد بە قوربانی، منیش تا وەک دڵۆپێک خوێن لە جەستەمدا مابێت لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان بەردوام دەبم بۆ ئازادی کوردستان، چونکە ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە.
هەر لە مەراسیمەدا هەڤاڵانی تەڤگەری ئازاد و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور ئاماژەیان بەوەکرد: شەهید محەمەد تەنها شەهیدی باشوور نیە، بەڵکو شەهیدی هەرچوار پارچەی کورستانە، چونکە ئەو بیر و فەلسەفەی هەڵیگرتبوو، بەرگی نەتەوایەتی و کوردایەتی بوو، بۆیە گیانی خۆی سپاردب ۆ پاراستنی خاکی کوردستان.
محەمەد هادی، ناسراو بە باشوور سۆران، لەساڵی ١٩٩٦ لە گوندی سمایلاوهی ناوچهی بهڕانهتی سهر به شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی٢٠١٣ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی بووە، لە ٢٠١٨/١/٢٥ لە شەڕێکدا له بهرانبهر سوپای تورکیا و چەتەکانی شەهیدبووە.
س-ع