ڕێپێوان دژی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی بەرەو گەملیک ئەنجام دەدرێت 

 

بڕیار لە ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی و دژی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەرەو گەملیک بەڕێوەبچێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی-کەجەکە، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانى باکووری کوردستانی سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ئیمرالی، خوێندەوە.

ئاماژە بەوەکراوە: گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و ٢٢ مانگە هیچ زانیارییەکی لەسەر نازاندرێت، ئەو مامەڵەکردنە کاریگەریی لەسەر چارەنووسی هەموو وڵات دەبێت، چونکە چەندە گۆشەگیریی توند بێت، ئەوەندە زیاتر وڵات بەرەو فاشیزم دەچێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش کرابوو، لە ئیمرالی یاسا نییە و هەموو پێوانە مرۆڤایەتییەکان بنپێ خراون و دەسەڵاتی ئاکاپە و مەهەپە دەیەوێت سیاسەتی مردن لەسەر بەڕێز ئۆجالان پێکبێنێت، پەرلەمانتارەکانمان چەندین ڕۆژە دژ بەو دۆخە چالاکیی ئێشکگریی بەڕێوەدەبەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ئەوەش هاتووە: دەبێت بەپەلە وەڵام وەرگرین و ڕێگا بدرێت پارێزەران چاویان بە بەڕێز ئۆجالان بکەوێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتبوو، هاتا گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز ئۆجالان بەردەوام بێت، تورکیا ناتوانێت لە قەیرانە سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان ڕزگاری بێت، بەڕێز ئۆجالان هیوای ئێمە و ملیۆنان مرۆڤە بۆ چارەسەریی و ئاشتیی دیموکراسیی، دەمانەوێت ئەو هیوایە لە تاریکییدا نەهێڵین.

لەسەر ئەو بنەمایە، پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، داوا لە هەموو هێزە دیموکراسییەکان و ڕای گشتیی دەکەن، دژی گۆشەگیریی هەڵوێست دەرببڕن.

جەختیش لەوەکراوەتەوە:  دژی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی، لە ڕۆژی ٦ی شوبات هەتا ١٥ی شوبات، لە هەردوو قۆڵی قۆسەر و گەڤەرەوە ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام دەدەین و بە دروشمی”بۆ چارەسەریی بەرەو گەملیک دەچین”، هەتا ئیمرالی بەردەوام دەبین.

 

هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو لایەک کراوە کە خاوەنداریی لە هیوای ئاشتیی و ئازادیی بکەن و بەشداریی لە ڕێپێوانەکەدا بکەن، جەختیشکرایەوە، کە هەتا گۆشەگیریی هەڵنەگیرێت درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *